به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، موحسن بیگله‌ری به‌یانی وتی: خه‌ڵکی شاری بانه ۷۴ له سه‌د ده‌نگیان به دوکتور ڕۆحانی داوه، که‌واته داواکاریان له ده‌وڵه‌ت هه‌یه و چاوه‌ڕوان ده‌کرێت که ده‌وڵه‌تیش ئه‌م داواکاریانه به‌جێ بێنێت.
ئه‌و زیادی کرد: نزیک به سێ ساڵ به‌ر له ئێستا به‌ردی بناغه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی بانه دانراوه و بڕیار وابوو ئه‌مساڵ زستان ته‌واو بێت که هیوادارم جێبه‌جێ بێت.
ئه‌و جه‌ختی کرد که ده‌وڵه‌ت ده‌بێت ئام نه‌خۆشخانه‌یه ته‌یار بکات و وتی: له‌م شاره هیچ بنکه‌یه‌کی خزمه‌تگوزاری کۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌روه‌ها ئاسانکاری به تایبه‌ت بۆ کرێکاره‌کان بوونی نییه.
نوێنه‌ری شاره‌کانی سه‌قز و بانه له مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران داوای که سه‌رمایه‌دارنی شەریکەی شەستا کرد تاکوو له کوردستان به تایبه‌ت ناوچه‌ی ئابووری بانه سه‌رمایه‌دانه‌ری بکه‌ن و وتی: ئه‌مه یه‌کێک له داواکارییه‌کانی خه‌ڵکی ناوچه‌که. ئاستی مووچه‌ی بڕێک له فه‌رمانبه‌رانی ئیداره‌کان له ئاستێکی باش‌دا نییه که ده‌بێت به‌دوادا چوونی بۆ بکرێت.
ئه‌و له کۆتایدا ئاماژه‌ی دا: هه‌روه‌ها ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی له دوای ئاسانکارییه‌کانی ڕێکخراوی بێهزیستین یه‌کجار زۆره و ده‌بێت بۆ ئه‌م کاره چاره‌یه‌ک بخرێته به‌رده‌ست.
Your Comment