نێچیرڤان بارزانی سه‌ردانی له‌نده‌ن ده‌کات

سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان دوابه‌دوای بانگهێشتی یه‌کێتی ئه‌ورووپا بڕیار وایه‌ که‌ سه‌ردانی شاری له‌نده‌ن بکات.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ شارپرێس، دلاوه‌ر ئاژگه‌یی، نوێنه‌ری هه‌رێمی کوردستان له‌ یه‌کێتی ئه‌ورووپا ڕایگه‌یاند که‌ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆک وزیرانی هه‌رێمی کوردستان له‌ ساڵی نوێی زاینی سه‌ردانی له‌نده‌ن ده‌کات.

ئه‌و زیادی کرد: ئه‌م سه‌ردانه‌ له‌ سه‌ر بانگهێشتی یه‌کێتی ئه‌ورووپا ئه‌نجام ده‌بێت و له‌م سه‌فه‌ره‌ په‌یوه‌ندی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر و ده‌ست پێ کردنی گفتوگۆکانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی یه‌كێتی ئه‌ورووپا و تێرزا مه‌ی، سه‌رۆک وه‌زیرانی بریتانیا دانوستان ده‌کات.

ئاژگه‌یی هه‌روه‌ها وتی: یه‌کێتی ئه‌ورووپا پلانێکی ۳ ساڵه‌ی بۆ عێراق ئاماده‌ کردووه‌ که‌ له‌ سه‌ره‌تای ساڵی ۲۰۱۸ی زاینی جێبه‌جێ ده‌کرێت و به‌غدا له‌ ئه‌گه‌ری پێبه‌ند نه‌بوونی به‌م پلانه‌ زیانی زۆری به‌ر ده‌که‌وێت.

ئه‌و جه‌ختی کرد که‌ یه‌کێتی ئه‌ورووپا به‌ مه‌به‌ستی ده‌ست پێ کردنه‌وه‌ی دانوستانه‌کانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا، گوشار ده‌خاته‌ سه‌ر ده‌وڵه‌ته‌که‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی.

سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێم له‌ میانه‌ی مانگی ڕابردوو سه‌ردانی فه‌ڕه‌نسا و ئاڵمانیاشی کرد و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئه‌م وڵاتانه‌ دیدار و گفتوگۆی کرد.

News Code 15648

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 6 =