پلانی هاوبەشی ئەمریکا و ڕژیمی زایۆنی بۆ دژایەتی ئێران

ئەمریکا و ڕژیمی زایۆنی دەیانەوێ لە پلانێکی هاوبەشدا، بەرەنگاری پلانی مووشەکی و چالاکییە ناوچەییەکانی ئێران ببنەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە کەناڵی ١٠ی تەلەڤیزیۆنی ڕژمی زایۆنی، واشنتۆن و تەل ئاویو بە پێکهێنانی کارگرووپگەلی هاوبەش، هەوڵی وەستاندنی پلانی ڕوو لە پێشکەوتنی ناڤۆکی و مووشەکی ئێران و پێشگریی لە بەرزبوونەوەی پێگەی لە ئاستی ناوچەدا دەدەن.

لەو ڕووەوە چەندین وەفدی ئەمریکی و ڕژیمی زایۆنی لە کۆبوونەوەیەکی هاوبەش، پلانێکیان لە دژی ئێران پەسند کردووە کە تێیدا هەوڵ دراوە رێ لە پێشکەوتن و بەرزبوونەوەی دەسەڵاتی ئێران بگرن.

ئەو بڕیارە لە دیداری دوو حەوتەی ڕابردووی وەفدی ئیسرائیلی پێکهاتوو لە ڕاوێژکاری ئەمنی نیشتمانی نەتانیاهۆ و بەرپرسانی دیکەی سەربازی و هەواڵگریی ئەو ڕژیمە لە گەڵ گرووپێک لە بەرپرسانی ئەمریکی و لەوان ڕاوێژکاری ئەمنی نیشتمانی کۆشکی سپی و نوێنەرانی سەربازی و هەواڵگریی ئەمریکا لە واشنتۆن، گیراوە.

بە وتەی بەرپرسێکی ئەمریکی، لایەنەکان پاش چەندین خولی گفتوگۆ، ستراتژییەکی هاوبەشیان لە رێگەی دیاری کردنی چوار کارگرووپ لە دژی ئێران، گرتۆتەبەر.

ئامانج لەو کارە کە بریتییە لە چالاکیگەلی دیپلۆماتیک تا ئۆپەراسیۆنگەلی هەواڵگرانە، جێبەجێ کردنی بڕیارەکانی "دۆناڵد ترامپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەبارەت بە ئێران ڕاگەیێندراوە.

News Code 15629

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 5 =