بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە ڕاگەیێندراوەکەی باڵوێزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە تورکیادا هاتووە: داوا لە هاووڵاتیانی ئێرانی دەکرد کە بە پێڕەوکردنی ڕاگەیێندراوی پۆلیسی کۆماری تورکیا سەبارەت بە ڕێوشوێنە ئەمنییەکانی تایبەت بە رۆژانی جەژنی سەری ساڵی نوێ، گیانی خۆیان و دوروبەرییەکانیان بپارێزن.
ڕاگەیێندراوەکە جەخت لەوەش دەکاتەوە: بە ئاوردانوە لە ڕاگەیاندنی دۆخی نائاسایی لە تورکیا و هۆشداری بەرپرسانی ئەمنیی ئەو وڵاتە واباشە هاووڵاتیانی ئێرانیا خۆیان لە سەفەری ناپێویست و ئامادەبوون لە کۆبوونەوەکان و ناوەندەکانی کۆبوونەوە بپارێزن.
باڵوێزی ئێران ئاماژەی بەوەش داوە: لە ئەگەری ڕوودانی هەر کێشەیەک لە خێراترین کاتی مومکیندا بەشی کۆنسوولیی باڵوێزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئەنقەرە و سەرکۆنسوولگەرییەکانی ئێران لە ئەرزەڕۆم، ئەستەنبۆڵ و ترابوزۆن ئاگادار بکەنەوە.
Your Comment