ئەوانەی ئیمکاناتی وڵاتیان بەدەستەوە بوو مافیان نییە دژی وڵات قسە بکەن

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران جەختیان کرد: ئەو کەسانەی کە وڵاتیان بەدەستەوە بووە یان هەیە مافی ئەوەیان نییە دژی وڵات قسە بکەن بەڵکوو دەبێ وڵامدەریش بن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕش لە دیدار لەگەڵ ئەندامانی شۆرای هەماهەنگی بانگەشەی ئیسلامی وتیان: من کە ئیمکانات لەبەردەستمدایە ناتوانم ئیدیعا بکەم، دەبێ وڵامدەر بم کە چیم بەم ئیمکاناتە کردووە.

ئایەتوڵڵا خامنەیی بەیانی ئەمڕۆ چوارشەمە لەگەڵ بەرپرسان و ئەندامانی شۆرای هەماهەنگی  بانگەشەی ئیسلامی وڵات دیداریان کرد.

لەو دیدارەدا ڕێبەری بە ئاماژە بە هەوڵی بەردەوامی ئەمریکا بۆ چەواشەکاری و وەرگرتنی هیوا و متمانە بە خۆی گەل، ڕەخنەی توندیان لە هاوڕێی هەندێ کەس لەگەڵ ئامانجەکانی دوژمن گرت.

 ڕاشیانگەیاند: پشتیوان بە خوا بە هۆشیاری و خۆڕاگری خەڵک وەک ڕابردوو پۆزەی خەڵک لە خاک دەدەین و بە هەوڵی بەردەوامی بەرپرسان بەردەوام دەبین لە چارەسەریی کێشەی ئابووری و بژێوی خەڵک و ڕێگای پێشکەوتن دەگرینە بەر.

ئەوەشیان دووپات کردەوە کە ئەمڕۆ گرینگترین ئامانجی شەڕی نەرمی دوژمنان، گرتنەوەی هیوا و متمانەبەخۆی گەلی ئێرانە. 

 ڕێبەری وتیان: هەندێ کەس پێیان خوەش نییە باسی شەڕی پڕوپاگەندەیی یان شەڕئابووری و فەرهەنگی بکرێت و دەڵێن دەبێ باسی ئاشتی بکرێت لە حاڵێکدا کە شەڕی دوژمن لەگەڵ گەلی ئێران، لە هەموو بوارەکاندا ڕاستە و ئەگەر ئێمە لێی خافڵ بین، لایەنی بەرانبەر هۆشیارە و پیلانی نوێ دادەڕێژێت.

ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕایانگەیاند : ئەمڕۆ شەڕ، شەڕی سەربازی نییە، چونکوو ئەوان شەڕی سەربازی ناکەن و غەڵەتیش دەکەن بیانەوێت شەڕی سەربازی بکەن.

جەختیشیان کرد کە گرینگ ئەوەیە کە لە هەر خولێکدا پیلان و نەخشەی دوژمن بزانین و بە گوێرەی ئەوە پێشگیری، بەرەنگاریی باش یا هێرشی پێشدەستانە ئەنجام بدەین.

زیادیشیان کرد:  ئەمڕۆ لە کەشی مەجازیدا، هەزاران تۆپخانە خەریکی تەقە کردن لە ئێران و ئەگەر دەوترێت دەبێ هۆشیار و ئاگاداری کەشی مەجازی بین بۆ ئەوەی کە دوژمن نەتوانێ لەم کەشە بۆ کردنە ئامانجی شوناس و چیەتی گەل و نیزامی ئیسلامی کەڵک وەرگرت.

ئایەتوڵڵا خامنەیی، بڵاوکردنەوەی ئامارە بێ بنەماکان، ئیدیعای درۆ، شکاندنی کەسایەتیە ناسراوەکانی شۆڕشی ئیسلامی یان بە بەشێکلە هەنگاوەکانی ناو کەشی مەجازی بۆ ڕەش بین کردنی خەڵک بە تایبەت گەنجان زانی و وتیان: بە داخەوە هەندێ کەسی بێ تەقا و لە خوا نەترس لە ناوخۆ بە تۆمەتبارکردنی کەسان و دەزگاکان و هەوڵ بۆ دروست نیشان دانی درۆوە گەورەکانیانی بیانییەکان، هەمان کاری دوژمنە.

جەختیشیان کرد ئەم کەسانە لەبری ئەوەی کە سیاسەتیان دینی بکەن، بۆ گەیشطن بە ئامانجە دزێوە سیاسییەکانیان، دینی خۆیان کردووەتە سیاسی.

ڕێبەری زیادیان کرد: ئەم کەسانە، بێ لەبەرچاوگرتنی خوا و دین و نیساف و داد، لە پێناو ئامانجەکانی دوژمن قسە دەکەن و بە بێ هیوا کردنی خەڵک و بەرەی گەنجم دوژمن شاد دەکەن.

ڕێبەری وتیشیان:هەڵبەت دەزگای قەزای ئێمە بێ کێشە نییە و منیش لە کێشەکانی دەزگای قەزا و دەزگای جێبەجێ کار بێ ئاگا نیم بەڵام نابێ خاڵە ئیجابی و نەرێنییەکان پێکەوە ببینینم و نابێ هەموان بە یەک بزانین.

 ڕاشیانگەیاند ئەمریکا پیلانی زۆری بۆ دورست کردنی ناکۆکی سیاسی، مەزەبی، ئیتنیکی و زمانی لە ئێران دا و بێ ئەنجام بوو و شکستی هێنا. پشتیوان بە خوا گەلی ئێران و نیزامی ئیسلامی لە هەموو بوارەکاندا  ئەمریکا شکست دەدات.

News Code 15587

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 7 =