به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له گاردیه‌ن، ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا هه‌وڵ ده‌دات تاکوو گوشار بخاته سه‌ر مه‌کۆی گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و ئه‌م ڕێکخراوه‌یه ته‌سلیمی خواسته‌کانی خۆی بکات، هه‌ر به‌م بۆنه‌وه ۲۸۵ ملیۆن دۆلاری له بودجه‌ی ساڵانه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان که‌م کرده‌وه.
نیکی هه‌یلی باڵوێزی ئه‌مریکا له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له‌مباره‌وه وتی: ئێمه چی دیکه ڕێگه ناده‌ین که له دڵفراوانی خه‌ڵکی ئه‌مریکا سوود ببرێت. ناکارامه‌یی و وێڵخهرجی ئه‌م ڕێکخراوه‌یه بۆ هه‌موو جیهان ڕوون بووه‌ته‌وه.
به پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ئه‌مریکا ۲۲ له سه‌دی (به‌رانبه‌ر به ۱.۲ ملیار دۆلاری ئه‌مساڵ) بودجه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان دابین ده‌کات، واشنتۆن هه‌روه‌ها تێچووی ئۆپراسیۆنه‌کانی به‌رگری له ئاشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان که نزیک به ۶.۸ ملیار دۆلار له ساڵ دایه له ئه‌ستۆ گرتووه.
نیکی هه‌یلی له‌مباره‌وه زیادی کرد: ڕازین له دانوستانه‌کان سه‌باره‌ت به بودجه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و ئه‌مریکا له دوای ئه‌وه‌یه که ئه‌م ڕێکخراوه‌یه کارامه‌تر ببێته‌وه.
به‌ڵام شاره‌زایانی سیاسی له سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌ن که کاتی ڕاگه‌یاندنی ئه‌م هه‌واڵه په‌یامێکی سیاسی بۆ ئه‌ندامانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان هه‌یه و ئه‌وه‌ش ئه‌م بابه‌ته‌ی که ئه‌مریکا له ۱۲۸ ده‌نگی به‌ڵێ به بڕیارنامه‌که‌ی شاری قودس ناڕازییه.
Your Comment