به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ده‌یلی سه‌باح، مێدیاکانی تورکیا ڕایانگه‌یاند که فاتح گۆرسول، ڕاوێژکاری پێشووی که‌ماڵ قلیچدار ئۆغڵو، سه‌رۆکی حزبی کۆماری خوازی تورکیا به تۆمه‌تی به‌شداری کردن و په‌یوه‌ندی به به‌ره‌ی فحوڵا گوله‌ن ڕه‌وانه‌ی زیندان کرا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، گورسول پێشتر له سێپتامبه‌ری ۲۰۱۶ و دوابه‌دوای ڕه‌ش بگیرییهکانی لاینگرانی فه‌تحوڵا گوله‌ن تاوانبار کرا.
دادوه‌ره‌کانی ئه‌و کاتی ڕێکخراوی دادی تورکیا ئه‌م تۆمه‌ته‌یان خسته پاڵی که ئه‌ندامی گرووپی فه‌تحوڵا گوله‌نه که تورکیا به تیرۆریستی ده‌زانێت، ئه‌و کات ئه‌و مامۆستای زانکۆکانی تورکیا بوو، ئه‌م تۆمه‌ته دوای ئه‌وه خرایه پاڵی که ئه‌و له ئه‌پڵیکه‌یشنی گوله‌نییه‌کان بۆ نامه‌کانی خۆی که‌ڵکی بردبوو.
ئه‌مه له حاڵێک دایه که له میانه‌ی دادگای دوێنێی فاتح گۆرسول، پارێزه‌ره‌کانی گۆرسول هه‌رجۆره په‌یوه‌ندییه‌کان له‌گه‌ڵ گرووپی گوله‌ن ڕه‌ت کرده‌وه، به‌ڵام دادگا ئه‌م قسانه‌ی قبوڵ نه‌کرد و له کۆتایدا فه‌رمانی زیندانی کردنی ڕاگه‌یه‌ندرا.
هه‌ر له‌مباره‌وه ڕۆژنامه‌ی سه‌باحی تورکیا ڕاپۆرتی دا که گۆرسول به ڕاوێژدان به گرووپی تیرۆریستی گوله‌ن و ناردنی ئیمیلهکانی ئه‌وان بۆ قلیچدار ئۆغڵو تاوانبار کراوه.
Your Comment