به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ڕووداو، نیچیرڤان بارزانی، سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان له میانه‌ی نامه‌یه‌ک بۆ حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق داوای کرد تاکوو گفتوگۆکانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا ده‌ست پێ بکات.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، بارزانی له‌م نامه‌یه داوای کردووه تاکوو دانوستانه‌کان به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌کان له نێوان هه‌رێم و به‌غدا هه‌رچی زووتره ده‌ست پێ بکات.
ئه‌و ڕوو له عه‌بادی نووسی: درێژه دان به وڵام دانه‌وه به یه‌کتر له ڕێگه‌ی کۆنفڕانسه مێدیاییه‌کان هیچ ڕێگه چاره‌یه‌ک به‌رهه‌م ناهێنێت و کێشه‌کان ده‌بێت به دانوستان چاره‌سه‌ر بکرێت.
جێگه‌ی ئاماژه‌ی که حه‌یده‌ر عه‌بادی تاکوو ئێسته هیچ وڵامێکی به نامه‌که‌ی نه‌چیروان بارزانی نه‌داوه‌ته‌وه.
فواد مه‌عسووم، سه‌رۆک کۆماری عێراقیش به مه‌به‌ستی ده‌ست پی کردنی دانوستانه‌کانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا و که‌م کردنه‌وه‌ی ناکۆکییه‌کان چه‌ند نامه‌یه‌کی بۆ سه‌رۆک وهزیرنای هه‌رێم و عێراق و هه‌روه‌ها نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان نووسیوه.
له لایه‌کی دیکه‌وه نوری مالکی، جێگری سه‌رۆک کۆماری عێراق له ڕقیبهکانی حه‌یده‌ر عه‌بادی له هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتوو له میانه‌ی گفتوگۆیه‌ک داوای کردووه که هه‌رچی زووتره دانوستانه‌کانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا ده‌ست پێ بکاته‌وه.
Your Comment