سەرۆکی حەوزەی هونەری پارێزگای کوردستان لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵنێری مێهر بە ئاماژە بە بەردەوام بوون لە سەرکەوتنی هونەرمەندەکانی ئەم پارێزگایە لە فستیڤاڵە فەرهەنگی و هونەرییە نێوخۆیی و نێو
نەتەوەییەکان، وتی: ئەم فستیڤاڵە لە ساڵی ١٩٩٩و بۆ پشتیوانی لە هونەرمەندان هەر ساڵ لە شاری بورگسی ئیسپانیا بەڕێوە دەچێت.
ئەمین مورادی وتی: کۆتایی شانزدەیەمین خولی ئەم فستیڤاڵە ١٦ی ژانڤییە بەڕێوە چوو کە خەڵاتی باشترین کورتە فیلم و لەوحەی دیپلۆمای فستیڤاڵەکە بە فیلمی "لانک" بە دەرهێنەری زانیار لوتفی بەخشرا.
زانیار لوتفی خوێندکاری ماستەری سینەما و بەرپرسی بەشی هونەرە وێنەییەکانی حەوزەی هونەری پارێزگای کوردستانە کە تاکوو ئێستە ٤ کورتە فیلم و فیلمێکی بەڵگەیی بەرهەم هێناوە و هەروەها کامێراوانی و ئیدیتی زیاتر لە ٣٠ فیلمی کورت و درێژی لە ئەستۆ بووە.
شایانی باسە کە کورتە فیلمی "ماسی"یش لە دەرهێانی سامان حسەینپوور و وەبەرهێنانی حەوزەی هونەری پارێزگای کوردستان بۆ بەشداری کردن لە بەشی کێبەرکێی فستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "ئەقیانووس" لە سانفرانسیسکۆ وەرگیراوە.
بۆچوونی ئێوە