به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، پێنجه‌مین فستیڤاڵی ناوچه‌یی شانۆی که‌م ئه‌ندامانی زاگڕۆس به ئامانجی ناسینی توان و لێهاتوویی که‌م ئه‌ندامانی زه‌ینی و جه‌سته‌یی له کرماشان ده‌ستی به کار کرتد.
ئه‌م فستیڤاڵه به مه‌به‌ستی یارمه‌تی دانی که‌م ئه‌ندامان و ئاوڕدانه‌وه له لێهاتوویی که‌م ئه‌ندامه‌کان له ناو کۆمه‌ڵگا و ئاماده کردنیان بۆ کاری کۆمه‌ڵایه‌تی به‌ڕێوه ده‌چێت.
۵مین خولی فستیڤاڵی شانۆی ناوچه‌ی که‌م ئه‌ندامانی زاگڕۆس به هه‌وڵ و تێکۆشانی هه‌موو ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی شانۆی کرماشان له‌مڕۆه تاکوو ۴‌ی به‌فرانبار درێژه‌ی ده‌بێت.
ئه‌م فستیڤاڵه له نێوان شانۆکارانی ۵ پارێزگای ئێران به‌ڕێوه ده‌چێت که بریتین له کرماشان، کوردستان، هه‌مه‌دان، لوڕستان و ئیلام.
Your Comment