به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له مه‌نار، محه‌مه‌د عه‌بدولسه‌لام، وته‌بێژی ئه‌نساروڵای یه‌مه‌ن ڕه‌خنه‌ی له جه‌نایه‌ته‌کانی سعوودییه گرت که دوێنێ به هۆی هێرشی ئاسمانییه‌وه به ده‌یان که‌س کوژران و بریندار بوون.
وته‌بێژی ئه‌نساروڵا ڕایگه‌یاند: دوژمنی یه‌مه‌ن دوێنێ له هێرشی ئاسمانی ۱۰ منداڵ و ژنیان کوشتووه و ته‌نانه‌ت نه‌خۆشخانه‌کان و تیمی فریاگوزاریشی کردووه‌ته ئامانج.
عه‌بدولسه‌لام ڕه‌خنه‌ی له کۆمه‌ڵگای جیهانی گرت که بێده‌نگن له ئاستی جه‌نایه‌ته‌کانی سعوودییه و وتی: ته‌قاندنه‌وه‌ی مووشه‌ک له یه‌مه‌نه‌وه بۆ به‌رگری کردن له که‌رامه‌ت و سه‌روه‌ری یه‌مه‌نه.
ئه‌و له کۆتایدا جه‌ختی کرد که بۆچی که‌س باسی هێرشه‌کانی سعوودییه‌کان ناکات، به‌ڵام یه‌مه‌نییه‌کان ته‌نیا له خۆیان به‌رگری ده‌که‌ن هه‌موو جیهان پێکه‌وه ئیدانه‌یان ده‌که‌ن.
Your Comment