به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، بڕیارنامه‌یه‌ک له ژێر ناوی "جیهان له دژی ده‌مارگرژی و توندڕه‌وی" که له لایه‌ن ئێرانه‌وه پێشنیار کرابوو له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌نگی پێدرا.
ئه‌م بابه‌ته بۆ سێهه‌مین جاره له کۆمکاری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌نگی پێده‌درێت.
غوڵام عه‌لی خۆشڕوو، باڵوێز و نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ئێران له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕایگه‌یاند که ده‌مارگرژی و توندڕه‌وی دوو کێشه‌ی سه‌ره‌کی جیهان له‌مڕۆ دایه که ده‌بێت چاره‌سه‌ر بکرێن.
ئه‌و وتی: هه‌موو وڵاتانی جیهان ده‌نگیان به‌م بڕێارنامهیه داوه و ئه‌مه‌ش نیشانی ده‌دات که جیهان هه‌ستی به گرنگی ئه‌م دوو کێشه سه‌ره‌کییه کرددە.
Your Comment