به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ماڵپه‌ڕی ئه‌لنه‌شره، ئا‌نتۆنیۆ گوترش، ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕایگه‌یاند که ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین چووته قۆناغێکی مه‌ترسیدار و زۆر ئاڵۆز.
ئه‌و زیادی کرد: دۆخی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین مه‌ترسیداره و دابین کردنی مووشه‌ک بۆ گرووپه‌کانی یه‌مه‌ن قابیلی قبوڵ کردن نییه.
ئه‌و بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به جه‌نایه‌ته‌کانی سعوودییه‌کان له یه‌مه‌ن بدات وتی: نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان هه‌موو هه‌وڵی خۆی ده‌دات تاکوو قه‌یرانی ئه‌م وڵاته چاره‌سه‌ر بکات.
گوترش وتی: قودس ده‌بێت پایته‌ختی دوو وڵاتی فه‌له‌ستینی و ئیسڕائیل بێت و بڕیاری تاک لایه‌نه هه‌ڵه‌یه.
ئه‌و جه‌ختی کرد که بڕیاره‌که‌ی ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به قودس مه‌ترسیداره.
Your Comment