پاش ١٠٠٠ رۆژ کۆشکی داگیرکەران دەکرێتە ئامانجی مووشەک

رێبەری ئەنساروڵڵای یەمەن لە هەزارەمین رۆژی پەلاماری داگیرکارانەی سعوودی بۆ سەر یەمەن ڕایگەیاند: لە هەر رێگایەکی شەرعییەوە بۆ پاراستنی گەلی یەمەن هەوڵ دەدەین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەبدولمەلەک بەدەرئەدین حوسی رێبەری ئەنساروڵڵای یەمەن وتی: دوژمن پابەندی هیچ پرێنسیپێکی شەرعی و مرۆیی نەبووە و لە ماوەی ١٠٠٠ رۆژدا هەوڵی داوە کە گەلی موسڵمان و ئازاد سەرکوت و وڵاتێکی سەربەخۆ داگیر بکات.

ڕاشیگەیاند: دوژمن بازاڕ، مزگەوت و ناوچە نیشتەجێیەکانی کردۆتە ئامانج و هەوڵ دەدات کە ڕابردوو، ئێستا و داهاتوو بسڕێتەوە و ئەمە لە خۆیدا ببووە تاقیکارییەکان بۆ هەمووان و سەلماندی کە لە ئەنجامدا حەق سەرکەوتووە.

حوسی جەختی لەوە کرد: هاوپەیمانی سعوودی هەر لە سەرەتای شەڕەوە هەموو شتێک لە مرۆڤەوە بگرە تا داروبەردی کردۆتە ئامانج و پارێزگاکانی یەمەن بە چەکی ئەمریکی و بەریتانی بۆردومان دەکات و ئامانجی لەو کارە بزاندن و شکستدانی ورە و ئیرادەی گەلی یەمەن بووە.

وتیشی: ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەگەرچی هاوڕێیە لە گەڵ داگیرکەران، بەڵام لەمدواییەدا دانی بە جەنایەتەکان لە دژی یەمەنییەکاندا هێناوە. بەڵام بەوەشەوە هەڵمەتە جەنایەتکارەکانی هاوپەیمانی سعوودی لە دژی یەمەن وەک تاقیکارییەک بۆ زۆربەی وڵاتان بوو.

رێبەری ئەنساروڵڵای یەمەن بە ئاماژە بەوەی کە ئاماژەی شەڕی دژی یەمەن چییەتیی ڕژیمی سعوودی و ئاستی سەردانواندنی بۆ ئەمریکا و زایۆنیزمی سەلماند، وتی: بینیمان کە چۆن ڕژیمی سعوودی لە دژی قودس و پرسی گرینگی جیهانی ئیسلام واتە فەلەستین پیلان دەگێڕێت. ئەو ڕژیمی لەمڕۆدا لە دەرەوەی ئۆمەی ئیسلامییە و چیتر بۆتە دارەدەستی ئەمریکا.

حوسی ئاماژەی بەوەش دا: گەلی یەمەن بە تەواو دەرد و ڕەنجەژانییەوە بڕیاری داوە کە لە بەرامبەر دوژمنان خۆڕاگری بنوێنێت و پابەند بێت کە پرێنسیپ و بایەخەکانی خۆی و هیچکات تەسلیمی دوژمنان نەبێت.

ناوبراو جەختیشی کرد: هیچ کەس ناتوانێت گەلی یەمەن بکاتە کۆیلەی خۆی و بە تەواو قوربانییەکانمان لەو رێگایەدا، بڕیارمان داوە کە بەرەنگاری دوژمنان ببینەوە و لەو رێگایەدا پێداگرین. رێگە نادەین سووکایەتی بە یەمەن بکرێت و ببێتە شوێنێک بۆ زبڵی جەنایەتکاران. هەزار رۆژ خۆڕاگری لە بەرامبەر هەزار رۆژ جەنایەتە و گەلی یەمەن لە ماوەی هەزار رۆژدا کۆڵی نەدا و تەسلیم نەبوو‌ و دژی داگیرکەران تێهەڵچووە.

رێبەری ئەنساروڵڵای یەمەن لە درێژەدا ڕایگەیاند: ئەمڕۆ پاش هەزار رۆژ ناوەندەکانیان داگیرکەران دەکرێنە ئامانجی مووشەکگەلی بالستیکی و مووشەکەکانمان ڕوو لە کۆشکی داگیرکەران کردووە.

ڕاشیگەیاند: لە بەرامبەر هەزار رۆژ بۆردومان کرانی وڵاتەکەمان بە چەکگەلی قەدەغەکراو، خۆڕاگرانە وێستاین و مێژوویەک لە خۆڕاگری و حیماسەمان تۆمار کرد و ئێستا لە جیهاندا شانازی بە هەڵوێستی ئایینی و پیرۆزمان دەکەین.

حوسی وتیشی: ئێمە ئاگادارین کە مەنسوور هادی گەلی جار لە لایەن بەرپرسانی هاوپەیمانی بێ ڕێزی پێکراوە کە نەیتوانیوە هیواکانی داگیرکەران وەدی بێنێت. کەواتە قسە نەک لە هەزار رۆژ، کە ئەوان بە هیوای داگیرکردنی ئەم وڵاتە لە ماوەی دوو حەوتە یان ڕەنگە مانگێکدا بوون. ئەوان دەیانەویست فەرمان بدەن و هیچ یەمەنییەک لە دژیان نەوەستێت. دەیانەویست تەواو ناوەندە ستراتژیکەکان داگیر بکەن و کەس بەرهەڵەستیان نەبێتەوە.

رێبەری ئەنساروڵڵای یەمەن داکۆکی لەوەش کرد: ئەمڕۆ ئێمەین کە هاوکێشەکان دەگۆڕین و ویستی خۆمان دادەسەپێنین و لە هەر رێگایەکی شەرعییەوە بۆ پاراستنی گەلی یەمەن هەوڵ دەدەین. ئێوە هێرش بکەنە سەر دامەزراوە گرینگەکانی ئێمە و ئێمەش وەک خۆتان دەجووڵێینەوە. ئێوە هێرش دەکەنە سەر کۆشک سەرۆک کۆماری سەنعا و ئێمەش بە مووشەکە بالستیکییەکانمان کۆشکی یەمامە لە ڕیاز دەکەینە ئامانج. ئێوە گەمژەن و واباشە دەست هەڵگری لێکدانەوە هەڵەکانتان بن.

عەبدولمەلەک حوسی بیری هێنایەوە: بانگهێشت بۆ ئاژاوە و ناکۆکی یەکێکە لە پیلانەکانی دوژمنانی یەمەن و دەبێ لە پێناو پاراستنی بەرەی ناوخۆیی پێداگر و مکۆر بین. ئەوانەی رێگای سازان و ئاشتەوایی لە گەڵ داگیرکەران دەگرنە بەر، ئازادی و مرۆڤایەتیی خۆیان لە دەست دەدەن و دەچنە ڕیزی جەنایەتکاران و چیتر بێ ئیرادە دەنوێنن.

وتیشی: دەبێ هەلەکان بقۆزینەوە و لە ناو وێرانەکاندا ڕاپەڕین. ئەزموونی مووشەکی وانەیەکی گرینگی داوە بە منداڵانی یەمەنی و ئەگەرچی ئێمە وڵاتێکی جووتیارین، بەڵام بۆ ساڵانێک دەچێت کە لە ژێر زەختی ڕەنج و نەهامەتی داین و بۆ دەیان ساڵ دەچیت کە بەردەوام ئەو نەهامەتیانە بە بێ سەرچاوەبوون و هەژاریی وڵاتەکەمان پاساو دراوە. بەڵام ئەوە درۆیە. بەر لە شەڕی یەمەن بەرەوڕووی کێشە و قەیران بووین و ئێستا دەزانین کێشەکان هی ڕابردوون و بە هۆی شەڕ تەشەنەیان سەندووە. ئێمە ئێستا بەرەوڕووی ڕاستییەکین کە میراتی ڕابردووە.

رێبەری ئەنساروڵڵای یەمەن لە کۆتاییشدا جەختی کرد: هیوادارین کە هەموو لایەک لە ناوچەدا بە هەڵوێستی خۆیاندا بێنەوە، بە تایبەت کە ئێستا پیلان و هاودەستیی عەرەبستان لە دوژمنایەتیی قودس و فەلەستین سەلمێندراوە. سعوودییەکان بە دارەدەستی و جموجۆڵەکانیان لە پێناو ویستی ئەمریکا بە تەواو مانا شەرمەزار بوون. هەر بۆیە داوا لە تەواو هێزەکان و وڵاتانی ئازاد دەکەین کە بە یگایەکی بەرپرسانە بڕواننە ڕەنجی گەلی ئێمە و بزانن کە پاڵپشتی لە بەرەکان و پاراستنی یەکگرتوویی نیشتمانی پێویستە. هەروەها گەلی ئێمە دڵنیا بن کە بە خۆڕاگری و تاقت و پێداگری لە سەر بژێرەی ئازادی و پشت‌بەستن بە خودای گەورە، دوارۆژی سەرکەوتن و ئازادی نزیکە.

News Code 15375

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 6 =