AP ١٣٩٦ سەرماوەز ٢٨ ١٣:٥٦

ئێن ئارتی ڕایگەیاند:

ڕابوون مەعرووف لە سلێمانی دەستگیر کرا/ بینای پارتی سووتێندرا

ڕابوون مەعرووف لە سلێمانی دەستگیر کرا/ بینای پارتی سووتێندرا

هێزە ئەمنییەکان ڕابوون مەعروف پەرلەمانتار و خۆبەخش لە نەوەی نوێ-یان لە سلێمانی دەستگیرکرد و بینای پارتی لە کفری و تەقتەق سووتێندرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پەیامنێری ئێن ئاڕ ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ لە شارى سلێمانی لە ناو بازاڕ و لە شەقامى سالم کە شوێنى سەرەکى گردبوونەوە و خۆپیشاندانەکانە، هێزێکى ئەمنى زۆر بڵاوەى پێکراوە و تەقە بەسەر خۆپیشاندەراندا دەکەن."

هاوکات بە وتەی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، ڕابون مەعروف پەرلەمانتار و خۆبەخش لە نەوەى نوێ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراوە.

ئەمڕۆ خۆپیشاندان لە هەڵەبجە و ڕانیە و کۆیە و کفرى و تەقتەق ئەنجامدرا و لە زۆربەى شارو شارۆچکەکان گرژى ڕوویدا، ئاڵاى حزبەکانیان هێنایە خوارەوە، لە کۆیە بیناى قایمقامیەت سوتا و لە کفرى و تەقتەق ناوچەى پارتى سوتێنران.

هەر بەپێى زانیارییەکانى پەیامنێرانى ئێن ئاڕ تى لە شار و شارۆچکەکان بە دەیان کەس دەستگیرکراون لە خۆپیشاندەران.

News ID 15366

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha