به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ئاسۆشێیتدپرس، گه‌ڵاڵه‌ی ستراتیژی ئه‌منیه‌تی نوێی ئه‌مریکا له ۶۸ لاپه‌ڕه‌دا بڵاو کرایه‌وه. له‌م گه‌ڵاڵه‌یه هاوکاری کردن له‌گه‌ڵ وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین بۆ دروست کردنی به‌ره‌یه‌کی به‌هێز له دژ ی ئێران ناو براوه و کۆریای باکووریش به دوژمنی ژماره دووی ئه‌مریکا ناسێندراوه.
له درێژه‌دا ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه ئاماژه‌ی داوه که چین و ڕووسیا له دوای ئه‌وه‌ن که گورزی ئه‌منیه‌تی و ماڵی له ئه‌مریکا بده‌ن و ئێران و کۆریای باکوور وه‌ک ڕژیمێک که جیهان ناسه‌قامگیر ده‌کات و هه‌ڕه‌شه له خه‌ڵکی ئه‌مریکا ده‌که‌ن، ناسێندراون.
له به‌شێکی دیکه باسی ئه‌وه کراوه که ئه‌مریکا له دوای ئه‌وه‌یه که سیسته‌مێکی مووشه‌کی چه‌ند توێی له دژی ئێران و کۆریای باکوور جێگیر بکات تاکوو له ئاستی هه‌ڕه‌شه‌کانی ئه‌م وڵاتانه که‌م بکاته‌وه.
شایانی باسه که دۆناڵد ترامپ له میانه‌ی قسه‌کانی خۆیدا ئاماژه‌ی دا که ئه‌مریکا بودجه‌ی سه‌ربازی خۆی بۆ سه‌رو ۷۰۰ ملیار دۆلار به‌رز کردووه‌ته‌وه و ڕووبه‌ڕووی هه‌موو ئه‌و هه‌ڕاشانه ده‌بنه‌وه که مه‌ترسین بۆ سه‌ر خه‌ڵکی ئه‌مریکا.
Your Comment