به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ڕۆیترز، دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا له میانه‌ی قسه‌کانی خۆی سیاسه‌تی گشتی ئه‌مریکای بۆ چوار ساڵی دیکه ڕوون کرده‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته ئه‌و وتی: له خولی ڕابردوو جوان گوێیان به داواکاری خه‌ڵکی ئه‌مریکا نه‌دا و بڕێک ڕێککه‌وتنیان واژۆ کرد که هه‌زاران ده‌رفه‌تی کاری له کیسی ئه‌مریکا برد.
ئه‌و زیادی کرد: که‌سانێکی خراپ به هۆی سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی کۆچ کردنه‌وه هاتنه ناو وڵاته‌که‌ی ئێمه و ئه‌مه‌ش ده‌بێت چاک بکرێت.
ئه‌و سه‌باره‌ت به خۆی وتی: ساڵی ڕابردوو خه‌ڵکی ئه‌مریکا به هه‌ڵبژاردنێکی نوێ پشتیان له هه‌موو ئه‌و شکست و نه‌هامه‌تیانه کرد و چاره‌نووسێکی نوێیان بۆ خۆیان دروست کرد. ئه‌مریکا له حاڵی گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌رده‌می ڕابردووی پڕشکۆی خۆیه‌تی و هه‌موو دونیاش ئه‌م گه‌ڕانه‌وه به‌هێزه ده‌بینن.
ترامپ له درێژه‌دا جه‌ختی کرد: ئێمه له‌مه به‌دوا هه‌میشه و له هه‌موو کارێک‌دا وڵاته‌که‌مان به یه‌که‌مایه‌تی داده‌نین. ئێمه بودجه‌ی سه‌ربازی ئه‌مریکامان بۆ یه‌که‌مجار برده سه‌رووی 700 ملیار دۆلار تاکوو پێویسته‌کانی سوپیا خۆمان دابین بکه‌ین،
سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به سوپای پاسداران وتی: ئێمه سوپای پاسدارانی ئێرانمان سزا دا و گرووپی تیرۆریستی داعشمان به ته‌واوی شکست دا.
Your Comment