AP ١٤٠٤ سەرماوەز ٢٨ ١٠:٣٨

ئەمریکا دەبێتە گەورەترین ئامانجی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان

ئەمریکا دەبێتە گەورەترین ئامانجی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان

ئویل پرایس لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرای کرد کە لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەمریکا دەبێتە گەورەترین ئامانجی هەناردەی نەوتی خاوی هەرێمی کوردستان و ئەم ڕووداوە کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر ژێئۆپۆلیتیکی ناوچەدا دەبێت.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: سایمۆن واتکینز شرۆڤەگەری بازاڕە نەوت و گاز، لە یادداشتێک بۆ گۆڤاری ئویل پرایس، بە ئاماژە بەوەی کە ئەمریکا لە داهاتوویەکی نزیکدا ڕۆڵێکی گرینگی دەبێت لە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: لە مانگەکانی داهاتوودا شایەدی هەناردەیەکی زیاتری نەوتی خاوی هەرێمی کوردستان بۆ ئەمریکا دەبین.

بە گوێرەی ئەم شرۆڤەگەر، دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەمریکا لە داهاتوودا، هاوکاتی ئەوەی دەسپێکردنی قۆناغێکی نوێ لە پەیوەندییەکانی وزە و ژێئۆپۆلیتیکی واشنتۆن لە عێراقە، دەتوانێ ئامرازی سەرەکیی ئەمریکا بۆ سەقامگیرکردنی مانەوەی ستراتژیکی لە عێراق و بە تایبەت لە هەرێمی کوردستان بێت.

هەناردەی نەوتی؛ ڕەوتێکی پەرئەستێن

گەیشتنی یەکەمین نەوتکێشی هەڵگری نەوتی هەرێمی کوردستان بە بەندەرێک لە ئەمریکا پاش کرانەوەی هێڵی بۆریی عێراق-تورکیا، خێرا وەک ڕووداوێکی هێمایین سەیر کرا؛ داتاکانی پیشەسازیی وزە نیشان دەدەن کە پلان‌داڕشتن بۆ هەناردەی نەوتی زیاتر خراوەتە ڕۆژەڤەوە و ئەمریکا خەریکە دەبێتە گەورەترین و پاوەجێ‌ترین ئامانجی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان.

ئەگەرچی پاڵاوگە نەوتییەکانی ئەمریکا لەباری تەکنیکییەوە توانای وەرگرتنی نەوتی هەرێمیان هەیە، بەڵام گرینگیی سەرەکی ئەو هەناردەیە لە درێژەی دەفرایەتی پەنگراوی دایە. بەرزبوونەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم بۆ ئەمریکا، ئەو هەلەی بۆ دەڕەخسێنێت کە خۆی لە دوای ئینتیمای بە بازاڕە سنووردارە ناوچییەکان دەرباز بکات و پەیوەندی ئابووری و ئەمنیی خۆی لەگەڵ واشنتۆن تۆکمەتر بکات.

پەیامی سیاسیی هەناردەی پاوەجێی نەوت

کاتبەندی دەسپێکردنەوەی هەناردەی نەوت بۆ ئەمریکا، هاوکاتی تەشەنەی هێرشەکان بۆ ژێرخانی وزەی هەرێم و بەتایبەت کێڵگەی گازی کۆرمۆر، هەڵگری پەیامێکی سیاسییە و نیشان دەدا کە ئەمریکا نەک بەدوای کشانەوە لە عێراق نییە، بەڵکوو هەوڵی داڕشتنەوە و قووڵترکردنی مانەوەی لە ڕێگەی وزەیە و کرانەوەی گەورەترین کۆمەڵەی دیپلۆماتیکی ئەمریکا لە ناوچە لە ژێر ناوی کۆنسولخانەی ئەمریکا لە هەولێر سەلمێنەری ئەو ڕاستییەیە. هەر بۆیە شرۆڤەگەران لایان وایە بەرزبوونەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم بۆ ئەمریکا، بە مانای کردنەوەی "چەترێکی پاڵپشتی نافەرمی" بۆ ژێرخانەکانی وزەی هەرێمی کوردستانە؛ چونکە لەگەڵ بەرزبوونەوی بەرژەوەندیی وزەی ئەمریکا لەو ناوچەدا، ئەنگێزەی واشنتۆن بۆ پاراستنی سیاسی و ئەمنیش لەوێدا بەرزتر دەبێتەوە.

هەرێمی کوردستان؛ خێوەتی مانەوەی ئەمریکا لە عێراق

لە ساڵانی رابردوودا، هەرێمی کوردستان زیاتر لە هەر جێیەکی تری عێراق بۆتە شوێنی بنکە و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانانی ڕۆژئاوایی و گەشەی هەناردەی نەوتی هەرێم بۆ ئەمریکا، ئەو پێگەیەی تۆکمەتر دەکات و هەرێم دەکاتە ئاڵقەی پەیوەندیی ئابووری، ئەمنی و هەواڵگریی واشنتۆن لە عێراق.

مانەوەی ئەمریکا؛ مەبەستێکی زیاتر لە نەوت

بەرزبوونەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم بۆ ئەمریکا، هاوکات دەبێت لەگەڵ پەرەسەندنی ئامادەیی کۆمپانیاگەلی ئەمریکایی لە کەرتەکانی دۆزینەوە، بەرهەم‌هێنان، گواستنەوە و خزمەتی وزەدا. دیارە ئەم ئامادەبوونە ئابوورییە، بەش بەحاڵێ خۆی پێویستی بە درێژەدان بە مانەوەی ئەمنی و سیاسیی واشنتۆن لە عێراقە کە دەکرێ وەک پاراستنی داراییەکان، ڕاهێنان، ڕاوێژکاری و هاوکاریی دژە تیرۆریستی پاساوی بۆ بهێنرێتەوە. هەر بۆیە هەناردەی زیاتری نەوتی هەرێم بۆ ئەمریکا دەتوانێ تەنیا بەشێک لە ستراتژییەکی کۆگرتر بە ئامانجی پێشگری لە پەرەسەندنی پێگەی وڵاتانێکی وەک ڕووسیا و چین لە پێکهاتەی وەزی عێراق و ڕاگرتنی عێراق لە سووڕگەی هاوکێشە ناوچەییەکانی ڕۆژئاوا بێت.

دوورنوێنی داهاتوو

بەرزبوونەوەی دەفرایەتی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەمریکا، نەک هەر گۆڕانێک بەسەر بازاڕە ئامانجە نەوتییەکانی هەرێم دێنێت، بەڵکوو پێگەی ئەمریکا وک ئەکتەرێکی پاوەجێ لە هاوکێشەکانی عێراقدا دەچەسپێنێت. هەر بۆیە دەبێ ئەم ڕووداوە وەک نیشانەیەکی ڕوون لە گەڕانەوەی چالاک و درێژخایەنی واشنتۆن بۆ عێراق لێک بدرێتەوە.

لەم چوارچێوەیەدا، وزە بۆتە ئامرازی سەرەکی دزەکردنی ئەمریکا و هەرێمی کوردستان دەبێتە تەوەری سەرەکیی ئەو ستراتژییە و اتا ئەو پەیوەندییە نەوتییە قووڵتر بێت، ئامادەبوونی سیاسی و ئەمنی ئەمریکا لە عێراقدا پاوەجێ‌تر و تۆکمەتر دەبێت و ئەم گۆرانکارییە سەرەڕای ڕەنگدانەوەی لە بازاڕە نەوتییەکاندا، کاریگەری لەسەر کۆی هاوکێشە ژێئۆپۆلیتیکییەکانی ناوچەدا دادەنێت.

News ID 57922

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha