بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن سالاریە سەرۆکی ڕێکخراوی گەردوونی سەبارەت بە دوایی دۆخی جۆری پێشکەوتووی کەپسولی ژینەوەری و بەرنامەکانی هاویشتنی وتی: کەپسولی ژینەوەری پێشکەوتووی ڕێکخراوی گەردوونی ئێران گەییشتووەتە قۆناغی کۆتایی و ساڵی داهاتوو بە شێوەی تاقی کردنەوەیی دەهاووێژرێت. لە هەنگاوی یەکەمدا، هاویشتن بە شێوەی ژێر خولگەیی و بەس بۆ ئەنجامی تاقی کردنەوەی سەرەتایی ئەنجام دەدرێت.
سالاریە وتیشی:ئەو کەپسوولە توانایی گواستنەوەی وەجبەی گیانلەبەر لە بوار و دۆخی جیاوازی هەیە و تەنانەت لە باری تەکنیکیەوە توانایی گواستنەوەی مرۆڤیشی بۆ پێش بینی کراوە، بەڵام جەخت دەکەم کە لە هاویشتنە سەرەتاییەکاندا، بە هیچ لەونێک گیانلەبەر ناگوازێتەوە.
ناوبراو هەروەها زیادی کرد: هاوێژەرێکیش ئەبێ چێ بکرێت بۆ گواستنەوەی بوونەوەری زیندوو. داڕشتن و چێ کردنی ئەو هاوێژەرە هاوکات خەریکە دەچێتە پێشەوە.
سەرۆکی ڕێکخراوی گەردوونی ئێران وتی: کەپسوولی ژینەوەری پێشکەوتووی ڕیکخراوی گەردوونی ئێران گەییشتووەتە قۆناغی قۆناغی و بڕیارەلە ماوەی 6 بۆ 9 مانگی داهاتوو بە شێوەی تاقی کردنەوەیی و ژێر خولگەیی بهاوێژرێت.
News ID 57926
Your Comment