نێچیرڤان بارزانی و ئەنگێلا مێرکڵ کۆبوونەوە

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و ئەنگێلا مێرکڵ، ڕاوێژکاری باڵای ئەڵمانیا لە بەرلین کۆبوونەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە ڕووداو، ئێوارەی ئەمڕۆ سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە هاوڕێی جێگری سەرۆکوەزیران و سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە گەڵ ڕاوێژکاری باڵای ئەڵمانیا لە بەرلین دیدار و گفتوگۆیان کرد.

لایەنەکان لەو دیدارە ڕوانیانە پرسی شەڕی دژی تیرۆر و پەیوەندییەکانی نێوان ئەڵمانیا و هەرێمی کوردستان و هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەگەلی نێوان هەولێر و بەغدا.

تا ئێستا هیچ وردەکارییەکی دیکە لەو دیدارە بڵاو نەبۆتەوە.

هەروەها بە گوێرەی ڕاگەیاندنەکان دوای کۆبوونەوەی بارزانی و مێرکڵ، شاندەکەی کوردستان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای پارتی کریستیان دیموکرات، کە پارتەکەی ئەنگێلا مێرکڵە، کۆبوونەوە و لەو دیدارەشدا باس لە پەیوەندییەکانی نێوان ئەڵمانیا و هەرێمی کوردستان، تیرۆر و پێشهاتەکانی لە ناوچەدا کرا.

شایانی باسە، شاندی هەرێمی کوردستان پێش دیدار لە گەڵ ڕاوێژکاری باڵای ئەڵمانیا لە گەڵ زیگمار گابرییەل، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا کۆبوونەوە و لەو دیدارەشدا چەند پرسێکی وەک، شەڕی داعش و تیرۆر، پەیوەندییەکانی نێوان ئەڵمانیا و هەرێمی کوردستان و کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدایان تاوتوێ کرا و لایەنەکان دواتر کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی هاوبەشیان سازکرد.

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە کۆنفڕانسە رۆژنامەوانییەکدا وتی: پێویستە لایەنەکان لە عێراق پەیوەندییەکانیان ئاسایی بکەنەوە و ئێمە ئاگادارین کە هەولێر لە لایەن خۆیەوە هەوڵی چارەسەریی کێشەکان لە رێگەی گفتوگۆوە دەدات و دەبێ دەوڵەتی ناوەندیش پێشوازی لە گفتوگۆ لە گەڵ هەولێر بدات.

لە بەرامبەردا سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانیش وتی: بە پێی دەستووری عێراق هیچ کێشەیەکمان لە گەڵ دەسەڵاتی دەوڵەتی فیدراڵ لە پەیوەندی لە گەڵ ڕادەستکردنی دەروازە سنوورییەکان و فرۆکەخانەکان نییە ئامادەی گفتوگۆی جیدی لە پێناو چارەسەرکردنی کێشەکان بۆ گەیشتن بە سەقامگیری و پاوەجێی ناوچەین.

News Code 15346

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 6 =