به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ڕاشا توده‌ی، ڤلادیمیر پووتین، سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا له میانه‌ی کۆنفڕانسی ساڵانه‌ی خۆی باسی هه‌رێمی کوردستان و ڕیفراندۆمه‌که‌ی هه‌رێم و چۆنیه‌تی په‌یوه‌ندی کورد له‌گه‌ڵ مسکۆی کرد.
پوتین له‌مباره‌وه وتی: ڕیفراندۆمێک له هه‌رێم به‌ڕێوه چوو، دواجار سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان وتی که جێبه‌جێ کردنی ده‌رنجامه‌کانی ئه‌م ڕیفراندۆمه ههڵدهسپێرن، ئه‌و ئه‌گه‌رچی ده‌ستی له کار کێشاوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌م بڕیاره له سه‌ر جێگه‌ی خۆی ماوه. ئێمه له‌مباره‌وه وه‌ها ده‌ڕوانین که ده‌بێت هه‌موو شت به پێی یاسای ئێستای عێراق و ڕێز گرتن له یه‌کپارچه‌یی خاکی عێراق بێت و له ناکاو ئه‌نجام نه‌بێت، وه‌ک چۆن به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستانیش هه‌روه‌ها هه‌نگاویان هه‌ڵگرت.
ئه‌و زیادی کرد: ڕووسیا به‌رده‌وام ده‌بێت له هاوکارییه‌کانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان. کۆمپانیا نه‌وتییه‌کانی ئێمه به تایبه‌ت ڕۆزنه‌فت له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستان ئیش ده‌که‌ن. ئێمه له سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌ین که ئه‌م هاوکارییه له سوودی عێراق و هه‌رێمی کوردستانیشه.
سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا سه‌باره‌ت به سیاسه‌تی ڕووسیا له به‌رانبه‌ر کورد وتی: ئێمه له کۆنه‌وه په‌یوه‌ندی باشمان له‌گه‌ڵ کورده‌کان له ناوچه‌که بووه. من هه‌موو ئاڵۆزی و هه‌ستیارییه‌کانی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ کورده‌کان هه‌ست پێده‌که‌م، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌م ههستیاریانهش هیچ شتێک ناتوانێت به‌ر به په‌یوه‌ندی باشی نێوان ڕووسیا و کورده‌کان بگرێت.
Your Comment