بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، یوسف محەمەد لە بەرنامەی تاوتوێی كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی، ره‌خنه‌ی توندی له رێباز حه‌ملان، وه‌زیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرت كه گه‌ڕاوه‌ته‌وه سه‌ر پۆسته‌كه‌ی و رایگه‌یاند كه "ئه‌و پۆسته پشكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه".
یوسف محەمەد، سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان وتیشی: رێباز حه‌ملان پۆستی هه‌ر وه‌زاره‌تێكی دیكه‌ی وه‌ربگرتایه ئاسایی بوو، نه‌ك پۆستی وه‌زاره‌تی دارایی كه پشكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه .
راشیگه‌یاند "كه پێویست بوو رێباز حه‌ملان شه‌هه‌ماتی هه‌بوایه و مامه‌ڵه‌ی به پۆستی وه‌زیری داراییه‌وه نه‌كردایه".
له به‌شێكی دیكه‌ی به‌رنامه‌كه‌دا د.یوسف محه‌مه‌د ڕایگەیاند "پێویستە خەڵکی کوردستان خۆیان ئامادەبکەن بۆ خۆپیشاندانێکی سەرتاسەریی گەورە" وتیشی "ڕەنگە ئەم دەسەڵاتەی هەرێم، لە هەر ئان و ساتێک دا دابڕوخێن".
جگە لەداوای خۆپیشاندانیش وتی، پێویستە لیژنەیەکی باڵا پێکبهێنرێت بۆ ڕێکخستنی فشارەکان لەسەر حکومەت و پێویستیشە لە خۆپیشاندانی سەرتاسەریی دا، هێزەکانی ئاسایش پارێزەری ژیانی خەڵک بن.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد "لە ئێستادا، ئۆپۆزسیۆنبوون هیچ بەهایەکی نەماوە، دەبیتە ئۆپۆزسیۆنی کێ؟"
یوسف محەمەد راشیگه‌یاند: "حکومەت باگرانیی و باج و سەرانەی ناقانونیی زیاتری خستوەتە سەر خەڵک، هاوڵاتیان دەتوانن نەیدەن و دەشتوانن لەسەر ئەو باج و سەرانەیەی حکومەت خستویەتییە سەریان، شکات بکەن".
Your Comment