بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نیوئەتڵەس، لێکۆڵەران لە ساڵەها پێشەوە هیوادار بوون بە دۆزینەوەی ئێسک و پڕووسکی ئەندامانی جەستەی دایناسۆرەکان کە کەک یا مووریانەیان پێوە لکاوە، تا بتوانن نموونەی خوێنی دایناسۆرەکانی پێش مێژوو دەست بخەن و ئێستا ئارەزووەکەیان هاتووەتە دی.
ئەو ئێسک و پڕووسکە لە ناو دارێکی کەهڕوبا کە دەگەڕێتەوە بۆ ٩٩ ملیۆن ساڵ پێش ئێستا دۆزراوەتەوە و بە تواوەتی ساقیشە. لە بەشێک لە ئەو پەڕ و پۆوەدا، کەنەیەکیش گیری کردووە کە دەتوانرێت هیوادار ببین کە پاشماوەی پلاسمای پێش مێژوو لە جەستەی بۆ فوسیل بوودا مابێت.
ناوی زانستی ئەو کەنە Cornupalpatum burmanicum ە و کۆنترین ترین گیانلەبەری هەڵمزی خوێنی ئاژەڵانی ترە کە تا ئێستا دۆزراوەتەوە.
Your Comment