به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له تلگراف، زانایانی زانکۆی کوینزله‌ندی ئۆستۆراڵیا و ڕێکخراوی پاراستنی سروشتی ئه‌م وڵاته گرنگ ترین ئاڵ و گۆڕی گۆی زه‌ویان به شێوه‌یه‌کی ئۆنلاین بڵاو کرده‌وه.
ئه‌م وێنانه نیشانی ده‌ده‌ن که به‌شێکی زۆری سروشتی گۆی زه‌وی له بیاوانه‌کانی ئۆستۆراڵیا، دارستانه‌کانی ئامازۆن، فه‌لاتی ته‌به‌ت و دارستانه بهفراوهییهکانی کانادا و ڕووسیادا ماوه.
به پێی لێدوانی ئه‌م زانایانه به گشتی له سه‌ر ئاستی زه‌وی، به نیسبه‌ت ساڵی ۱۹۹۰وه زیاتر له ۱۰ له سه‌د ژینگه و سروشتی زه‌وی که‌م کراوه و زۆربه‌ی ئه‌م سروشتانه بۆ زه‌وی کشت و کاڵی و شاریگهری گۆڕدراوه.
ئه‌م زانایانه له سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌ن که ئه‌م زیان و خه‌ساره کاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی له سه‌ر گۆڕینی ژینگه و ئاو و هه‌وای گۆی زه‌وی ده‌بێت و ژیان بۆ مرۆڤ و گیانله‌به‌ره‌کانی دیکه ئه‌سته‌م تر ده‌کات.
له ئێستادا ئه‌م ڕاپۆرته گرنگه ژینگه‌ییه ڕاده‌ستی مامسۆتایانی زانکۆ، ژینگه‌پارێزان و سیاسته‌مه‌داران له‌م بواره‌دا کراوه تاکوو هه‌نگاوی پێویست له ئاستی جیهانیدا بۆ پاراستنی سروشت و ژینگه بگیردرێته به‌ر.
Your Comment