پارلمانی ئه‌مریکا به ۲۳۸ ده‌نگی به‌ڵی بڕیار نامه‌ی ژماره ۶۵۸ی له دژی ئێران واژۆ کرد که تێیدا داوای ڕوون کردنه‌وه‌ی سه‌رچاوه داراییه‌کان له ئێران ده‌کات، به تایبه که‌یسی فرۆشتنی فڕۆکه‌ی گه‌شتیاری به ئێران.
به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ئه‌ندامانی پارلمانی ئه‌مریکا دوێنێ ده‌نگیان به بڕیارنامه‌ی ژاماره ۶۵۸ له دژی ئێران دا که تێیدا ۲۳۸ ده‌نگی به‌ڵێیان دا و ۱۸۱ که‌سی دیکه‌یش ده‌نگی نه‌خێریان دا.
ئه‌م بڕیار نامه‌یه داوا له وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌مریکا ده‌کات که کۆی داراییه ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆکانی به‌رپرسانی باڵای ئێران و که‌سانی دیکه هاوپیوه‌ند به ئه‌وان دیاری بکات و ڕاده‌ستی لێژنه‌ی بودجه‌ی کۆنگرێسی ئه‌مریکای بکات.
هه‌روه‌ها ئه‌م بڕیار نامه‌یه داوای له وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌مریکا کردووه که سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی فرۆشتنی فڕۆکه‌ی گه‌شتیاری له لایه‌ن کۆمپانیا ئه‌مریکایی و بیانییه‌کان به ئێران لێکۆڵینه‌وه‌ی ورد ئه‌نجام بدات.
شایانی باسه که ئه‌م بڕیارنامه‌یه ڕۆژی سێ شه‌مه ۱۲ دێسامبه‌ر له لایه‌ن کێن باک، نوێنه‌ری کۆماری خوازه‌کانی له ئه‌یاله‌تی کلۆرادۆ به پارلمانی ئه‌مریکا ڕاده‌ست کرا.
Your Comment