بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ئەخبار، ئەبو ڕەزا جەبار، فەرماندەی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە باکووری عێراق ڕایگەیاند کە بە زوویی بە مەبەستی پاک کردنەوەی شاخەکانی توزخورماتوو ڕەوانەی ناوچەکە دەبن.
ئەو جەختی کرد کە گوندە تورکمانەکانی توزخورماتوو هێرشی زۆر دەکرێتە سەریان و بە زوویی بۆ چارەسەر کردنی ئەم کێشەیە ڕەوانەی ناوچەکە دەبین.
شایانی باسە کە لە دوای شکستی داعش لە عێراق چەند گرووپێک لە توزخورماتوو سەریان هەڵداوە کە ناو بە ناو هێرش دەکەنە سەر گەڕەکانی شارەکە، ئەم گرووپانە لە ژێر ناوی ئاڵای سپی چالاکی دەکەن، تاکوو ئێستە زانیاری تەواو لە سەر ئەم گرووپانە بە دەست نەهاتووە.
بە پێی لێدوانەکانی ئەم فەرماندەی حەشدی شەعبی ئەم ئۆپراسیۆنە بە هاوکاری سوپای عێراق و هێزەکانی حەشدی شەعبی ئەنجام دەبێت و ئامانج لەم کارەش لێدانی گرووپی ئەنسارول سنە و گرووپی ئاڵاکانی سپی دەبێت.
Your Comment