به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له په‌یوه‌ندییه گشتییه‌کانی هێزی وشکانی سوپای پاسدارانی ئێران، عه‌لی ئه‌کبه‌ر پورجه‌مشیدیان، جێگری هه‌ماهه‌نگی هێزی وشکانی سوپای پاسداران سه‌باره‌ت به شکستی داعش له سووریا وتی: به تێکۆشانی هێزه‌کانی به‌ره‌ی خۆڕاگری وه‌ک حزبوڵای لوبنان، سوپای سووریا و سوپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبی کۆتایی به تیرۆریسته‌کانی داعش هات.
ئه‌و زیادی کرد: له‌شکه‌ری فاتمیون له مه‌یدانه‌کانی شه‌ڕ ئاماده بوون و به وره‌ی به‌رزی خۆیان به سه‌ر تیرۆریسته‌کانی داعشدا زاڵ بوون.
جێگری هه‌ماهه‌نگی هێزی وشکانی سوپای پاسدارانی ئێران جه‌ختی کرد: حکومه‌تی داعش له سووریا به یارمه‌تی ڕاوێژی سه‌ربازی ئێران کۆتایی پێهات و هیوامان ئه‌وه‌یه هه‌رچی زوورته ئه‌وه‌شی ماوه ئازاد بکرێت و کۆتایی یه‌کجاره‌کی به داعش بێت.
پورجه‌مشیدیان زیادی کرد: سه‌ردار سلێمانی که جیهانی ئیسلام شانازی پێوه ده‌کات، ئه‌م سه‌رکه‌وتنه گه‌وره‌ی به ده‌ست هێنا.
Your Comment