به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ده‌بیرخانه‌ی کۆنفڕانسی پشتیوانی له ئینتفازه‌ی فه‌له‌ستین به بۆنه‌ی ساڵوه‌گه‌ری ئینتفازه‌ی یه‌که‌می فه‌لستینییه‌کان ڕاگه‌یه‌ندراوێکی بڵاو کرده‌وه و له‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌دا بڕایارهکهی ئه‌م دواییه‌ی ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به شاری قودس ئیدانه کرد.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته له‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌دا هاتووه: خه‌ڵکی فه‌له‌ستین له ڕۆژی ۱۸‌ی سه‌رماوه‌زی ساڵی ۱۳۶۶ی هه‌تاوی له دژی داگیهکهرانی زایۆنی شۆڕ‌شیان کرد و له‌م ڕۆژه‌دا هه‌موو خه‌ڵکی فه‌له‌ستین له دژی زایۆنییه‌کان هه‌سان.
هه‌روه‌ها هاتووه: خه‌ڵکی فه‌له‌ستین له میانه‌ی ئه‌م شۆڕشه زیاتر له ۳ هه‌زار شه‌هیدی دا که بریتی بوون له ژن و منداڵان و لاوان و بهساڵاچووکانی فه‌له‌ستین، ئه‌وان قاره‌مانانه له خۆیان له به‌رانبه‌ر وه‌حشیگه‌رییه‌کانی زایۆنییه‌کان به‌رگریان کرد. خه‌ڵکی جیهان به هۆی ئه‌م شۆڕشه‌وه بوو که ئاستی دڕه‌نده‌یی ڕژیمی زایۆنی ئاگادار بوونه‌وه.
هه‌روه‌ها له کۆتایدا هاتووه: ئێسته‌ش خه‌یانه‌تێکی دیکه وه‌ک وه‌ره‌قه‌که‌ی بالفۆر له خه‌ڵکی فه‌له‌ستین کراوه. ئێمه بڕوامان هه‌یه که کاره‌که‌ی ئه‌م دواییه‌ی سه‌رۆک کۆماره نیژادپهرهستهکهی ئه‌مریکا هیچ شتێک له دۆخی قودسی شه‌ریف و فه‌له‌ستین ناگۆڕێت و له داهاتوویه‌کی نزیک ڕژیمی زایۆنی به ته‌واوی تهفروتۆنا ده‌بێت و هیچی لێنامێنێته‌وه و جارێکی دیکه شاری قودس ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ داوێنی جیهانی ئیسلام.
Your Comment