به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ئه‌نجومه‌نی وێنه‌گرانی مێدیایی پارێزگای کوردستان پێشانگایه‌کی وێنه به هۆی بوله‌رزه‌که‌ی کرماشانه‌وه نمایش ده‌کات.
له‌م پێشانگایه به‌رهه‌می وێنه‌گرانی مێدیایی کوردستان له کاتی ڕووداوی تاڵی بومه‌له‌رزه‌که‌ی کرماشان نمایش ده‌کرێت.
سه‌رجه‌م ۲۶ وێنه له هوەرمەندان سه‌ید له‌تیف حسه‌ینی نه‌سه‌ب، سه‌ید موسلح پیرخزرانیان، نه‌وید سه‌یدمورادی، ئاریان نه‌سروڵاهی، موبین په‌یمانکار، فه‌رشید ئه‌رده‌ڵان و که‌یوان فیروزه‌یی نمایش ده‌کرێت.
ئه‌م پێشانگایه ڕۆژی یه‌که‌شه‌مه ۱۹ی سه‌رماوه‌ز کاتژمێر ۱۹ی ئیواره له گه‌له‌ری سوره‌ی سینه‌ما به‌همه‌نی سنه ده‌کرێته‌وه.
شایانی باسه که هه‌موو داهاتی ئه‌م پێشانگایه بۆ لێقه‌ماوانی بومه‌له‌رزه‌که‌ی کرماشان ته‌رخان ده‌کرێت.
Your Comment