بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ڕۆیتەرز، ژمارێک لە دیپلۆماتەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان رۆژی چوارشەممە ڕایانگەیاند کە ئەنجومەنی ئاسایش لە سەر داوای ٨ ئەندام لە کۆی ١٥ ئەندامی ئەو ئەنجومەنە بڕیارە رۆژی هەینی بۆ لێکدانەوەی بڕیاری پڕهەنگامەی "دۆناڵد ترامپ" بۆ ناساندنی فەرمیی "بەیتولموقەدەس" وەک پایتەختی ڕژیمی زایۆنی، دانیشتنێک بەڕێوە دەبات.
داواکاری بۆ بەڕێوەبردنی ئەو دانیشتنە کە ئاراستەی "ئانتۆنیۆ گوترش" ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کراوە لە لایەن وڵاتانی فەڕەنسا، بۆلیوی، میسر، ئیتالیا، سێنەگال، سوید، بەریتانیا و ئۆرۆگۆئە واژۆ کراوە.
شایانی باسە کە ترامپ رۆژی هەینی لە وەرسووڕانێکی سەیروسەمەرەدا لە سیاسەتگەلی چەند دەیەیی ئەمریکا لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناڤین، بەیتولموقەدەسی وەک پایتەختی فەرمی ڕژیمی زایۆنی بە فەرمی ناسی و فەرمانی گواستنەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە تەل ئاویووە بۆ بەیتولموقەدەس دەرکرد.
Your Comment