سەید موحسن حەکیم بۆ مێهر:

رێگە بە دەستێوەردانی بیانی لە کاروباری ناوخۆیی عێراق نادەین

ناسەی هەواڵ: 4164907 -
ئەندامی مەکتەب سیاسیی ڕەوتی "حیکمەی نیشتمانی"ی عێراق جەختی کرد: ئێمە بە هیچ جۆرێک و لە هیچ دۆخێکدا رێگە بە دەستێوەردانی بیانی لە کاروباری ناوخۆیی عێراق نادەین.

سەید موحسن حەکیم ئەندامی مەکتەب سیاسیی ڕەوتی "حیکمەی نیشتمانی"ی عێراق لە پەراوێزی کۆنگرەی دامەزراندنی ئەو ڕەوتە لە وتووێژ لە گەڵ هەواڵنێری ئاژانسی مێهر ڕایگەیاند: کۆنگرەی دامەزراندنی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی باشترین کۆنگرەکەیە کە تا ئێستا لە عێراقدا بەڕێوەچووە و لەم کۆنگرەیەدا ئەندامان بە ئازادیی تەواوەوە و بە ئیرادەی خۆیان نوێنەرانیان هەڵبژارد بە بێ ئەوەی کە کەسێک بیەوێت کاریگەریی لە سەر هەڵبژاردنەکاندا هەبێت.

ناوبراو بە ئاماژە بە یاسای هەڵبژاردنی عێراق، زیادی کرد: بە ئاوردانەوە لە یاسای هەڵبژاردنەکانی عێراق کە دەڵێت تەنیا ئەو حزب و ڕەوتانە دەتوانن بەشداری هەڵبژاردنەکان بن کە بە شێوەی فەرمی و یاسایی تۆمار کرابێتن، کەواتە ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی وەک ڕەوتێکی تازە دامەزراوە پێویستی بە بەڕێوەچوونی ئەو کۆنگرەیە بوو.

بەشداریی پێکهاتە جۆراوجۆرەکان لە ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی

ئەندامی مەکتەب سیاسییی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی بە ئاماژە بەوەی کە مێژووی پێکهاتنی ئەو ڕەوتە بۆ ١٠٣ ساڵ لەوەپێش دەگەڕێتەوە، وتی: هەروەک سەید عەمار حەکیم لە لێدوانەکانی خۆیدا لە رۆژی کۆنگرەدا ئاماژەیان پێدا، مێژووی دەسپێکی ئەو ڕەوتە بۆ ساڵی ۱۹۱۴ و کاتێک خوالێخۆشبووی باوەگەورەمان شەڕی دژ بە بەریتانیاییەکانی دەستپێکرد، دەگەڕێتەوە و ۱۰۳ ساڵ تەمەنیەتی.

حەکیم باسی لەوەش کرد: لەوکاتەوە تا بەئەمڕۆ ئەم ڕەوتە بە گرتنەبەری رێگای شیعە و مەرجەعیەت درێژەی بە کارەکانی خۆی داوە، بەڵام بەردەوام خۆی وەک ڕەوتێکی نیشتمانی و نوێنەری تەواو پێکهاتە عێراقییەکان نیشان داوە و هەموو لە کۆنگرەدا ئامادەبوونی پێکهاتەکانی کورد، کریستانی، تورکمان و ...یان بینی.

ناوبراو بە ئاماژە بە بەڕێوەچوونی دانیشتنەکانی کۆنگرە ٦ مانگێک جارێک و هەڵبژاردنەکانیش ۴ ساڵ جارێک دەبێت، ڕایگەیاند: لە کۆنگرەی دامەزراندنی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی ۱۱۶ کەس لە پێکهاتەکانی کورد، سوننە و تەنانەت کریستانیش بەشدار ببوون.

تەوەری سەرەکیی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی گەنجانە

ئەندامی مەکتەب سیاسییی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی بە ئاماژە بەوەی کە ۲۰۰ حزبی فەرمی لە عێراقدا هەیە و دامەزراندنی حزبێکی فەرمی پرۆسەەیەکی جێبەجێ کردنی دوورودرێژی دەوێ، وتی: کۆنگرەکە ڕیساکەی باشی تێدا بەدی دەکرا، شایەدی پێشوازیی گەنجان بوون و کۆنگرە بە تەوەری گەنجان دەچووە پێش، هەڵبەت بە پاراستنی پێگەی و ڕێزی کەسایەتییە پێشەنگانەی کە پێشتر لە گەڵمان بوونە.

ناوبراو بە داکۆکی لەوەی کە ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی ئەمڕۆکە ڕەوتێکی تۆکمە و گرینگترین ڕەوتی عێراق، وتیشی: پێشوازییەک کە لە عێراقدا لە ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی کرا دوو لە چاوەروانی بوو تەنانەت زیاتر بوو لە پێشوازی لە ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عێراق.

پەیوەندییەکانمان لە گەڵ ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عێراق پاراستووە

ڕاوێژکاری باڵای سەید عەمار حەکیم بە داکۆکی لە پاراستنی پەیوەندییەکانیان لە گەڵ ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عێراق، ڕوونی کردەوە: بەردەوام هەوڵمان داوە کە هیچ جۆرە دڵئێشان، ناکۆکی و دڵساردییەک لە پەیوەندییەکاندا بەدی نەکرێت و پێگەی ئەوانیش بپارێزرێت. ئێمە ساڵانێک لە گەڵ ئەنجومەنی باڵا ژیاوین و دەژین و پەیوەندییەکانمان لە گەڵ ئەوان و حزبی بەدەر دۆستانە و بەردەوام دەبێت.

حەکیم بە داکۆکی لەوەی کە خوازیاری پاراستنی پەیوەندیی دۆستانەمان لە ڕەوتە جۆراوجۆرەکانین، وتیشی: کۆمەڵگای سیاسیی نوێی عێراق ئەزموونی جۆراوجۆری بە خۆوە بینیوە. ئێستاش بە ئاوردانەوە لە هەلومەرجی ناوچە، کۆمەڵگای عێراق دەتوانێت ڕۆڵێکی گرینگ، کارا و کلیلی هەبێت لە گۆڕانکارییە ناوچەییەکاندا و ئەوەش دەروەستی بە خود ڕەوتە سیاسییەکانەوە هەیە کە بە چ ڕادەیەک دەتوانن خۆیان بەرۆژ بکەنەوە و لە گەڵ دۆخەکەدا ڕابێن.

بە رۆژبوونەوەی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی بە پابەندبوون بە پرێنسیپ و بایەخە ئیسلامییەکان

ناوبراو ئاماژەی بە لێدوانەکانی سەید عەمار حەکیم لە رۆژی کۆنگرەدا کرد و وتی: ئێمە لە خۆڕێکخستن و بە رۆژبوونەوەدا بە پاراستنی ئاخێز و بنەماگەلی فیکریی خۆمان بەرەو ئەو گۆڕانکارییە هەنگاو دەنێین و هیچکات لە دەرەوەی چوارچێوەکان ناجووڵێینەوە.

ئەندامی مەکتەب سیاسییی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی ڕوونیشی کردەوە: لە تەواو ئەو بەڵگانەی کە لە لایەن کۆنگرەوە دەردەکرێت بنەماگەلی ئایینی، شوناسی نیشتمانی و بایەخە ئیسلامییەکان پارێزراون.

حەکیم بە ئاماژە بەوەی کە دەستمان بۆ تەواو هاووڵاتیانی عێراقی درێژ دەکەینەوە، وتی: ئەگەر دروست بەڕێوەبەرایەتیی بکەین ژێرخانێکی نوێ لە پەیوەندیی سیاسی و کۆمەڵایەتیی عێراق بە پاراستنی بنەماگەلی ئیسلامیمان دەبێت.

ڕاشیگەیاند: تەواو پلانەکانی ئێمە بە تەوەری کەسایەتیگەلی نوێ، پلانی نوێ و خزمەت بە خەڵکییە. پڕۆژەی دەوڵەتسازیی عێراق بە ئاوردانەوە لە قەیرانگەلی سیاسی، ئەمنی و ناوچەیی کە لە عێراقدا بووبە ڕێکوپێکی بیچمیان نەگرتووە و ئێمە ئەمڕۆ سایەدی بیچم گرتنی پڕۆژەیەکی جیدین و ڕەوتی حیکمە ئاڵاهەڵگری ئەو بزووتنەوەیە و هیوادارین حزبەکانی دیکەش ئەو دەرفەتەیان بۆ بڕەخسێت و بتوانن لە نوێکردنەوەدا یارمەتی بدەن.

سیاسەتی عێراق پەیوەندیی ئاشتەوایی لە گەڵ وڵاتانی دۆست و دراوسێیە

ئەندامی مەکتەب سیاسییی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە هەوڵی ئەمریکا و عەرەبستان بۆ دزەکردنە ناو هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق و ترنجاندنی نوێنەرانی هاوبیری خۆیان لە پەرلەماندا، جەختی لەوە کردەوە: ئەوی تەواو ڕەوتە ۆێراقییەکان لە سەری ڕێککەوتوون ئەوەیە کە ئێمە بە هیچ جۆرێک رێگە بە دەستێوەردانی وڵاتانی بیانی لە کاروباری ناوخۆیی عێراقدا نەدەین، هەر وەک ئیزنی ئەوە بە خۆمان نادەین لە کاروباری ناوخۆیی وڵاتانی دیکەدا دەستێوەردانمان هەبێت.

حەکیم ڕاشیگەیاند: دەوڵەتی حەیدەر عەبادی و سیاسەتی عێراق لە پێناو بوونی پەیوەندیی باشتر لە گەڵ وڵاتانی دۆست و دراوسێ، پێناسەکردنەوەی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی عێراق بە پێی چوارچێوەیەکی تاقانە و بە ئاوردانەوە لە ئاخێزگەکان هەوڵ دەدات و هیوادارین بە ئەنجامی گونجاوی خۆی بگات.

ناردنی بۆچوون

1 + 15 =