AP ١٣٩٦ سەرماوەز ١٥ ١٣:٥٥

کاردانەوەی حەکیم بە گواستنەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا بۆ قودس

کاردانەوەی حەکیم بە گواستنەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا بۆ قودس

سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی عێراق لە بەیانییەیەکدا هەوڵی ئەمریکا بۆ گواستنەوەی باڵوێزخانەی خۆی بۆ قودسی پیرۆزی ئیدانە کرد و جەختی کرد: گواستنەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا بۆ قودس پێشێل کردنی ئاشکرای مافی فەلەستینییەکانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەمار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی عێراق لە بەیانییەیەکدا بە دەربڕینی نیگەرانی زۆر لە پاشهاتەکانی ڕاگەیاندنی قودس پێتەختی ڕژێمی زایۆنی ئەو کارەی ئیدانە کرد و خوازیاری پێوشوێنیگری ئەو کارە لە لایەن بنکە نێودەوڵەتییەکانەوە بوو.

لە بەیانییەیەکی ناوبراو دا وێڕای جەخت لە سەر وەستانەوەی کۆمەڵگەی جیهانی بەرانبەر ئەو کارەی ئەمریکا هۆشداریی دراوە کە ئەو کارە دەتوانێت ببێتە هۆی دروست بوونی قەیرانی نوێ لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین.

حەکیم لە درێژەی بەیانییەکەی دا لە سەر بەرپرسایەتی وڵاتانی عەرەبی، کۆمکاری وڵاتانی عەرەب، ڕێکخراوی وڵاتانی ئیسلامی و نەتەوەیەکگرتووەکان بەرانبەر ئەو کارەی ئەمریکا جەختی کردووە.

News ID 15032

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha