داهێنانی شێوازێکی نوێ بۆ ئاگاداری لە بوومەلەرزە

ناسەی هەواڵ: 4163974 -
زانایان ساڵانێکە بە دوای دۆزینەوەی رێگای ئاگاداری لە بوومەلەرزەوەن و لێکدانەوەکان نیشان دەدەن کە گۆڕانکاری لە شەپۆلی ڕاکێشیی زەوی دەتوانن لەوبارەدا یارمەتیدەری مرۆڤ بن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر بە گێڕانەوە لە ئەنگجەت، لێکدانەوەکان نیشان دەدەن کە چەند خولەک بەر لە ڕوودانی بوومەلەرزە گۆڕانکارییەکی کەم لە ڕاکێشی زەویدا ڕوو دەدات و ئەگەر توێژەران بتوانن لە کاتی خۆیدا بەو گۆرانکاریانە بزانن، چەند خولەک کات بۆ رزگاریی گیانی مرۆڤەکان و پەناگرتنیان لە پەناگەی هێمندا بۆ دەڕەخسێت.

ئەنجامی توێژینەوەیەکی نوێ کە لە گۆڤاری ساینس بڵاو بۆتەوە و بە پێوەری بوومەلەرزەکەی ژاپۆن لە ساڵی ٢٠١١ ئەنجام دراوە، نیشان دەدات کە گۆڕانی ڕاکێشی زەوی دەتوانێت گەورەیی بوومەلەرزەکە بۆ ماوەی ٣ خولەک بەر لە ڕوودانی ئاشکرا بکات.

پێشبینی بوومەلەرزە لە ساڵانی رابردوودا بایەخێکی زۆری بە خۆوەگرتووە، بە تایبەت کە ئەنجامی توێژینەوەیەکی زانستیی دیکە کە ئەمساڵ لە دانیشتنی ساڵانەی ئەنجومەنی زەویناسی ئەمریکا ئاراستە کراوە، نیشان دەدات کە لە ساڵی ٢٠١٨دا شایەدی بەرزبوونەوەی ڕێژەی بوومەلەرزەکان دەبین و هۆی ئەو ڕووداوانەش دەگەڕێتەوە بۆ خاوبوونەوەی باوەخولێی زەوی بەدەوری خۆیدا.

بوومەلەرزەی ٩ ریختەریی تۆهۆکۆی ژاپۆن لە ساڵی ۲۰۱۱ بە ڕادەیەک بە هێز بوو کە کاریگەریی لە سەر ڕاکێشی زەوی لەو بەشە لە جیهاندا دانا و وەرسووڕانی زەویی خاو کردەوە. سەیر ئەوەیە کە سەرەتا هێزی ئەو بوومەلەرزەیە ۷،۹ ڕیختەر پێشبینی کرابوو و ژاپۆنییەکان پاش سێ کاتژمێر توانیان پلەی ڕاستەقینەی ئەو بوومەلەرزەیە بە پێوەری ڕیختەر بەراوەرد بکەن.

نیشانە هاوپەیوەندەکان بە ڕاکێشی زەوی بە خێراییەکی زیاتر لە ۲۹۷۷۲۸۶۴۰ مەتر لە چرکەدا شوێنگۆڕکێ دەکەن و لە ئەگەری پێوشوێن گرتنی ئەو شوێنگۆڕکێیە لە کاتی خۆیدا، چەند خولەک کات بۆ هۆشداری دان و رزگارکردنی گیانی خەڵکی بە دەستەوە دەبێت.

ناردنی بۆچوون

7 + 0 =