AP ١٣٩٦ سەرماوەز ١٤ ١١:١٨

چەت باتێک بۆ دەرمانی خەمۆکی هاته‌ بازاڕ

چەت باتێک بۆ دەرمانی خەمۆکی هاته‌ بازاڕ

لەم دواییانەدا چەت باتێک چێ کراوە کە وتووێژەکانی مرۆڤ دووپات دەکاتەوە و ڕاوێژ دەداتە بەکارهێنەران. بەم شێوەیە دەبێتە یارمەتیدەری دەرمانی خەمۆکی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە تێلێگراف، بۆ کەسانێک کە تووشی خەمۆکی هاتوون یەکەم هەنگاو قسە کردنی سەبارەت بە ئەوە لە گەڵ کەسانی ترە. بەڵام ئەو کارە زۆر ئەستەم دیارە. ڕۆبۆتێکی دەرمانکەر دەتوانێت ئەو دۆخە بەڕێوەبەرایەتی بکات. هەر لەم پێوەندییەدا دکتۆر ئالیسۆن دارسی لە سانفڕانسیسکۆ چەت باتێکی چێ کردووە کە قسە کردنی لە گەڵی نیشانەکانی دڵەراوکێ و خەمۆکی کەم دەکاتەوە.

ئەو چەت باتە کە Woebot ناویەتی لە هەفتەدا ٢ ملیۆن وتووێژ ئەنجام دەدات، بەڵام بڕێ لە کارناسان نیگەرانن لە پاراستنی سنووری تاکەیی نەخۆشەکان لە کاتی قسە کردن لە گەڵ ئەو چەت باتە. ئەو ڕۆبۆتە لە ڕێگای تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووکەوە لە گەڵ نەخۆشەکان پێوەندی دەگرێت.

Woebot   بە پرسینی ئەو دەستە پرسیارانە، وەکوو: ئەمڕۆ چەندە هێزتان هەبووە؟ یا ئەمڕۆ چ هەستێکتان هەبووە؟ بەکارهێنەران هان دەدات تا هەستەکانی خۆیان بەیان بکەن

News ID 15011

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha