بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە مەیادین، سەعد حەدیسی، وتەبێژی نووسینگەی حەیدەر عەبادی لە کاردانەوە بە قسەکانی ئێمانۆئل ماکرۆن، سەرۆک کۆماری فەڕەنسا کە وتبووی هێزەکانی حەشدی شەعبی دەبێت هەڵبوەشێتەوە، وتی: حەشدی شەعبی بەشێکە لە چوارچێوەی هێزە سەربازییەکانی عێراق و دروست بوونی ئەم ڕێکخراوەیە یاسای عێراقی لە پشتە و پارلمان دەنگی پێداوە.
ئەو زیادی کرد: کەواتە ئەم بابەتە تەواو اوخۆییە و پەیوەندی بە دەرەوە نییە.
حەدیسی وتی: عێراق لە هەموو وڵاتانی دیکە داوا دەکات کە بەرژەوەندی نیشتمانی و سەروەری سیاسی ئەم وڵاتە لە بڕیار دان لە بەر چاو بگرن و لە کاروباری ئێمە دەستێەردان نەکرێت.
شایانی باسە کە سەرۆک کۆماری فەڕەنسا ڕۆژی شەمە ۱۱ سەرماوەز لە دیداری نەچیروان بارزانی داوای کرد کە هەموو گرووپە چەکدارەکانی عێراق بە تایبەت حەشدی شەعبیش هەڵبوەشێتەوە و مادەی ۱٤۰ی یاسای بنەڕەتی عێراق جێبەجێ بکرێت.
Your Comment