بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە سومریە نیوز، عەلی دۆلمەری، نوێنەری هەرێمی کوردستان لە فەڕەنسا وتی: دیداری لێژنەی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆک کۆماری فەڕەنسا لە کاتێکی گرنگدا ڕووی داوە.
ئەو جەختی کرد کە فەڕەنسا دەتوانێت ڕۆڵی گرنگی لە نێوان بەغدا و هەرێمدا هەبێت.
دۆلمەری ئاماژەی دا کە سەقامگیری هەرێمی کوردستان گرنگی زۆری بۆ پاریس هەیە و زیادی کرد: دیداری لێژنەیەکی سیاسی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆک کۆماری فەڕەنسا یەکەمین دیدار دوای بەڕێوە چوونی ڕیفراندۆمەکەی هەرێمی کوردستانە و بەم هۆیەوە گرنگییەکی زۆری هەیە.
Your Comment