گفتوگۆی مێهر لەگەڵ بەرپرسێکی باڵای ڕێکخراوەی سیای ئەمریکا

پۆل پیلار بە وتنی ئەوەی کە تەواوی بڕگەکانی بەرجام دەبێ لە بەرچاو بگیردرێت، وتی ئەگەر ئەمریکا پێبەند نەبێت بە بەڵێنەکانی لە بەرجام پێویست نییە ئێرانیش پێبەند بێت بە بەڵێنەکانی.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی – فاتمە موحەمەدی: بە چڕ بوونەوەی گوشارەکانی دەوڵەتی ئەمریکا بۆ سەر ئێران لە مانگەکانی دوای ئەوەی کە ترامپ وەکوو سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەڵبژێردرا، تاران بەردەوام واشنتۆنی بە پێشێل کردنی ڕێککەوتننامەی ناڤۆکی نێوان ئێران و ۱+۵ تۆمەتبار کردووە و داوای پێبەند بوونی دەوڵەتی ئەمریکا بە بەرجامی کردووە.

لە لایەکی تریشەوە، دەوڵەتی ویلایەتە یەکگرتووەکان وێڕای جەخت لە سەر بەس نەبوونی سەخت گیرییەکانی پێویست لە چاوەدێری بە سەر چالاکییە ناڤۆکییەکانی ئێران، هەوڵی داوە تا ئەم مانگانەی دوایی، هاوبەشە ڕۆژاواییەکانی خۆی بۆ زیاد کردنی گەمارۆی نوێ بۆ سەر ئێران بە بیانووی چالاکی مووشەکی و پرسی وەکوو پێشێل کردنی مافی مرۆڤ ڕازی بکات.

هەر لەم پێوەنییەدا هەواڵنێری مێهر وتووێژێکی لە گەل پڕۆفسۆر پۆل پیلار سەرۆکی پێشووی بەشی لێکدانەوەی ئۆپراسیۆنەکانی ڕێکخراوی هەاڵگری ناوەندی ئەمریکا (سیا) ئەنجام داوە کە دەقە تەواوەکەی لە خوارەوە هاتووە.

پیلار لە مامۆستایانی زانکۆی جۆرج تاونە و تا ئێستا بەرپرسایەتی زۆری لە ئۆستۆ بووە کە بریتین لە سەرۆکایەتی یەکینەی لێکدانەوەی ئۆپراسیۆنەکانی سیا لە ڕژهەڵاتی نزیک، کەنداوی فارس و باشووری ئاسیا. پیلار پێشینەی بەشداری لە ئەنجومەنی هەواڵگری نەتەوەیی ئەمیریکای وەکوو یەکێک لە ئەندامانی سەرەکی هەیە.

لیژنەی ئەمریکی لە کۆبوونەوەی ئەم دواییانەی ئەنجومەنی بەرپرسانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی لە ڤیەن لە بەیانییەیەکدا ڕایگەیاند کە هەر جۆرە نیگەرانییەک سەبارەت بە بەرنامەی ناڤۆکی ئێران ئەبێ لێک بدرێتەوە. لە ئەو بەیانییەدا هاتووە: ئەمریکا لە بەیانییەی یۆکیۆ ئامانۆ بەرپرسی گشتی ئاژانس لە سەر ئەوەی کە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی لێکدانەوەکان لە سەر ڕاگەیێندراوەکانی ئێران لە ژێر ناو پرۆتۆکۆلی تەموویی درێژەی دەدات و پێشوازی دەکات لە دەست پێڕاگەیشتنی تەواو بە سایتەکان و شوێنەکانی تری ئێران. مانای لێکدانەوەکان لە سەر بنەرەتی دەست پیڕاگەیشتنی تەواو بە سایتەکان و شێنە ناڤۆکییەکان چییە؟ ئایا ئاوەها دەست پێڕاگەیشتنێک لە سەرووی پرۆتۆکۆلی تەمووییە؟

دەست پیڕاگەیشطنی تەواو ئاماژە دەکاتە سەر لێکدانەوە لە دۆخی پرۆتۆکۆلی تەموویی. بەیانییەی ئەمریکا ئاماژە دەکاتە سەر ئەو پرۆتۆکۆلە تەموویی و ستاندارە لەبەرچاو گیراوانە کە لە لایەن وڵاتانی ترەوە کە پرۆتۆکۆلی تەموویان قبووڵ کردووە.

هەرچەند دژبەرانی بەرجام لە ئەمریکا هەوڵ دەدەن خەڵک بە لێکۆڵینەوە لە هەر شوێن، هەر کاتەوە سەرقاڵ بکەن و وادیرە دەوڵەتیترامپیش لە سەر ئەو رێچکەیەیە.

بۆچی ئەمریکاتێدەکۆشێت تا لایەنە سەربازییەکانی بەرنامەی ناڤۆکی ئێران جارێکی تر بباتەوە ناو ئاژانس؟

ئەوانەی کە تێدەکۆشن بەرجام هەڵبوەشێتەوە، تەنانەت پێش لە بەڕێوە بردنیشی هەوڵیان بۆ هەڵوەشاندنەوەی داوە. ئاڵبەت دژبەران ئێستا سەرۆک کۆماری ئەمریکایان لە گەڵە.

پرسی لایەنی سەربازی یا PMD هەمیشە پرسێک بووە کە دژبەران هەوڵیان داوە بۆ زەق کردنەوەی. بەو واتایە کە ئێران ئەگەری هەیە کاری گوماناوی بە شێوەی نائاشکرا ئەنجام بدات تەنانەت ئەگەر دژبەران نەتوانن بەڵگەیەک بۆ پیشێل کردنی بەرجام پێشکەش بکەن.

یۆکیۆ ئامانۆ لە کۆبوونەوەی ئەم دواییانەی ئەنجومەنی بەرپرسانی ئاژانس وتوویانە کە ئاژانس خەریکە راست و درۆیی پێبەند بوونی ئێران بە بەندی  تاقی دەکاتەوە. وادیارە پەیامی ئامانۆ تاڕادەیەکی زۆر نزیک بە قسەکانی نیکی هیلی باڵوێزی ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکانە. ڕای ئێوە چییە؟

ئەمینداری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی ئێستا لە دۆخێکی هەستیاردایە. لە لایەکەوە ناتوانێت بەیانییە و داخوازی ئەمریکا لەبەرجاو نەگرێت، لە لایەکی تریشەوە ئەو دەبێت راستی و ئەمانەتداری ڕێکخراوی خۆی بپارێزێت.

بەڵگەی ناڕوون بۆ لێکۆڵینەوەی زیتر لە ڕاستیدا شێوەیەکە کە دەوڵەتیترامپ دەیەوێت درێژەی بدات، بە بێ خستنە مەترسیی ئەرکی ئاژانس لە ئەنجامی ئەرکەکانی.

ڕەزا نەجەفی، باڵوێزی ئێران لە ئاژان جەختی کردووە کە دەوڵەتی ئەمریکا بە سنووردار کردنی بەهرەمەندی ئێران لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی هەم دەقی بەرجامی پێشێل کردووە و هەم ڕۆحیشی؛ بە تایبەتی سەبارت بە بەندی ٢٦، ٢٨ و ٢٩ رێککەوتننامەی ناڤۆکی، ئەو کارەی ئەمریکا بەڕێوە بردنی سەرکەوتووانەی بەرجامی بردۆتە ژێر پرسیارەوە. ئەم بەیانییە لە حاڵێکدا دێتە ئاراوە کە ئەمریکا گەمارۆی نوێی بە بیانووی تیرۆریزم و مافی مرۆڤ دژی ئێران دەر کردووە. ئەگەر توانی بەهرەبردنی ئێران لە بەرژەوەندییەکانی ڕێککەوتنی ناڤۆکی کەم ببێتەوە، بەرجام چێ لێ دێت؟

بەرجام بە پێی مامەڵەیەکی باش دەرک کراو و بنەڕەتی ڕێک کراوە. ڕێککەوتننامەیەک کە تێیدا ئێران سنووری دیاری کراوی لە سەر بەرنامەی ناڤۆکی خۆی و چاوەدێری زیادەی نێودەوڵەتی قبووڵ کردووە و لە بەرانبەریشدا گەمارۆ ئابوورییەکان کە بە بۆنەی بەرنامەی ناڤۆکییەوە سەپێندرابوو بە سەریدا، یا لابران یا هەڵپەسێردران.

بەرجام بریتیش دەبێت لە بەڵێنی جودا بۆ لایەنە نا ئێرانییەکان تا بەر بە چالاکی ئاسایی ئێران نەگرێت. لەبەرچاو گرتنی تەواوی بەڵێنەکان لە بەرجامدا بۆ لایەنەکان پێویستە و ئێران ناتوانێت پێبەندی بەڵێنەکانی بێت لە کاتێدا کە ئەمریکا پێبەندی بەڵێنەکانی خۆی نییە.

News Code 14953

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 8 =