ئامانجی سەردانی بارزانی بۆ تورکیا ئاسایی کردنەوەی پەیوەندیەکانە

ئەندامێکی باڵای سیاسی یەکێتی نیشتمانی سەبارەت بە سەردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ تورکیا وتی: ئامانج لەم سەردانە چاک کردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەر دوو لایە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە مەیادین، خەلیل ئیبراهیم، ئەندامی باڵای سیاسی یەکێتی نیشتمانی سەبارەت بە سەردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ تورکیا وتی: ئامانج لەم سەردانە چاک کردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەر دوو لایە. 

ئەو زیادی کرد: دیداری ئەم دواییەی سەلاحەدین بەهادین بۆ ئەنقەرە بووە هۆی چاک بوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و تورکیا، ئامانجی نێچیرڤان بارزانیش پەرەی زیاتر دان بە هاوکارییە ئابوورییەکان بوو لەگەڵ تورکیا.

شایانی باسە کە سەلاحەدین بەهادین، ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی پێشتر لە تورکیا دیداری کردبوو دوای ئەم سەردانە لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند کە پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و ئەنقەرە ئاسایی بووەتەوە.

هەموو ئەمانە لە حاڵێک دایە نێچیرڤان بارزانی لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی شرناخەوە بەرەو فەڕانسا ڕۆیشت و ئەم ئێوارەیە لەگەڵ ئێمانۆئل ماکرۆن، سەرۆک کۆماری فەڕەنسا لە کۆشکی ئێلیزە دیداری کرد.

News Code 14923

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 0 =