پاپ لە ئەنجامدا بێدەنگییەکەی شکاند

رێبەری کاتۆلیکەکانی جیهان لە لێدوانێکی درەنگ وەختدا داوای لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد کە بە دۆخی موسڵمانانی ڕۆهینگیاییدا بچنەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئێکسپرێس تریبیۆن، پاپ فڕانسیس رێبەری کاتۆلیکەکانی جیهان لە سەفەری بۆ بەنگڵادێش بێدەنگییەکەی شکاند و داوای لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد کە بڕیاری یەکلاکەرەوە سەبارەت بە قەیرانی موسڵمانانی ڕۆهینگیا دەرکەن.

ناوبراو لەوبارەوە وتی: پێویستە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ چارەسەریی ئەو کێشەیە نە تەنیا دەبێ هەوڵی چارەسەریی پرسە سیاسییەکان بدەن کە بۆتە هۆی ئاوارەیی بەشێکی گەورەی خەڵکی، بەڵکوو دەبێ خێرا لە پێناو چارەسەریی پێدوایستیی پەنابەران، یارمەتی ماڵی بگەیێننە ئاوارەکان.

شایانی باسە کە پاپ لە بەشی یەکەمی سەفەری ٦ رۆژەی خۆی بۆ ئاسیای باشووری رۆژهەڵاتی، سەردانی میانماری کرد. ئەوە لە کاتێکدا بوو کە بێدەنگیی ئەو هەمبەر بە ستەمێک کە لە دژی موسڵمانانی ئەو وڵاتە کراوە، ڕەخنەگەلێکی لە دژی ئەو و شێوەی رێبەرایەتییەکەی بە دواوە بووە.

ئێستاش پێدەچێت کە ئەو هاوکاتی دوورکەوتنەوەی لە میانمار، بەرژەوەندخوازیی وەلاوە ناوە و کەتۆتە بیرکردنەوە بۆ چارەسەریی کێشەی موسڵمانانی ڕۆهینگیایی.

بەوەشەوە، ناوبراو بڕیارە ئەمڕۆ هەینی سەردانی شوێنی ڕاگرتنی پەنابەرانی ڕۆهینگیایی بکات.

شایانی باسە، بەنگڵادێش لە ئێستادا میوانداری ٦٢٠ هەزار موسڵمانی ستەم لێکراوی میانمارییە.

News Code 14896

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 9 =