بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەهرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە وتەکانی مایک پنس جێگری سەرۆک کۆماری ئەمریکا ئاشکرای کرد: دووپات کردنەوەی زیادی تۆمەتەکانی بەرپرسانی ئەمریکی دژی ئێران نیشانی دەدات ئەوان یا بە ئەنقەسد چاوی خۆیان بەڕووی ڕاستییەکان واتا شکستی گەورەی داعش لە دوو وڵاتی عێراق و سووریا بەستووە یا لە شکستی ئەو گرووپە و لە دەستی دانی ناوچە ژێر دەستەکانی ئەوان نیگەرانن.
ناوبراو زیادی کرد: تۆمەتبار کردنی ئێران بە پاڵپشتی لە تیرۆریزم لە لایەن بەرپرسانی ئەمریکییەوە لە حاڵێکدا دێتە ئاراوە کە ئێمە بەردەوام بەرپرسانە و بە ئامانجی یارمەتی بە پاراستنی سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکە، لە پاڵ نەتەوەکانی عێراق و سووریا وەستاوین. هیچ کەس و هیچ وڵاتێک ناتوانێت لە دەوری بەرچاو و ئەرێنی ئێران لە شەڕ دژی تیرۆریزم لە ناوچەکە و جیهان نکۆڵی بکات.
Your Comment