تاران ناڕەزایەتی خۆی بۆ کوژرانی گەنجێکی ئێرانی لە ئەمریکا دەربڕی

کۆماری ئیسلامیی ئێران بەناردنی یادداشتێک بۆ باڵوێزخانەی پاکستان وەک پارێزەری بەرژەوەندییەکانی ئێران لە ئەمریکا، لەبارەی دەستڕێژیی پۆلیسی ئەمریکا بۆ سەر گەنجێکی ئێرانی - ئەمریکی کە بووە هۆی کوژرانی، خوازیاری ڕاگەیشتنی خێرا بەو کردە جەنایەتکارانە بوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نووسینگەی پاراستنی بەرژەوەندییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە واشنتۆن، لەو یادداشتەدا وێڕای دەربڕینی ئەسەفی خۆی بۆ کوژرانی بیژەن قەیسەر گەنجی ٢٥ساڵەی ئێرانی - ئەمریکی بەهۆی تەقە و دەستڕێژیی بێ هۆی پۆلیسی ئەمریکا، ڕایگەیاندووە: پۆلیسی ئەمریکا تا ئێستا هیچ بیانوویەکی بۆ تەقەکردن لە قەیسەر کە بەقسەی شایەتحاڵێک لەمەودایەکی نزیکدا ئەنجامی گرتووە، نەخستۆتەڕوو.

هەروەها لە یادداشتەکەدا هاتووە: ئەگەر پۆلیسی وڵاتێکی ئیسلامی، تاوانێکی لەو چەشنەی ئەنجامدابا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئەو کردەیەکی تیرۆریستی لێکی دەدایەوە و خێرا ئیدانەی دەکرد، بەڵام ئێستا کە پۆلیسی ئەو وڵاتە هاووڵاتییەکی بیانی کردۆتە ئامانج، هیچ دەنگێکیان لێ نابیسترێت.

لە یادداشتەکەدا ئاماژە بەوەش دراوە: ئەوجۆرە تاوانانە لە ئەمریکا لە ماوەی کەمتر لە ٤٨ کاتژمێردا تاوتوێ دەکرا، بەڵام لە بابەت کوژرانی ئەو گەنجە ئێرانییە، ئەوە بۆ دوو حەوتە دەچێت کە بابەتەکە بەشاراوەیی ماوەتەوە.

نووسینگەی پاراستنی بەرژەوەندییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران وێڕای شەرمەزارکردنی ئەو کردە توندوتیژانەی پۆلیسی ئەمریکا، داوای لە کەرتەکانی بەرپرس لە ئەمریکا کردووە که هەمبەر بە کوژرانی ئەو گەنجە ئێرانییە وەڵامدەر بن.

ڕۆژی سێ شەممە (٢٨ی نوامبر) هەندێ میدیای ئەمریکی بڵاویان کردەوە کە پۆلیسی ئەمریکا لە ویلایەتی ڤیرجینیای باکوور بە بیانووی هەڵاتن لەشوێنی ڕووداوی هاتووچۆ، دەستڕێژیی کردۆتە سەر بیژەن قەیسەر گەنجی ٢٥ساڵەی ئێرانی - ئەمریکی و ناوبراو پاش چەند ڕۆژ لە نەخۆشخانەبوون، دووشەممە ٢٧ی نۆڤمبەر گیانی لەدەست داوە.

News Code 14886

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 9 =