به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، جه‌لال قه‌لعه‌شاخانی ئاماژەی دا: کوردستان له ڕووی مێژوویی و فه‌رهه‌نگی و کهسیاهتی بلیمه‌ت پله‌یه‌کی زۆر باشی هه‌یه. ئه‌م پارێزگایه ته‌نانه‌ت ده‌توانێت ببێته سه‌رچاوه‌ی گۆڕانکارییه فه‌رهه‌نگییه‌کان له ئێران و ناوچه‌که.
ئه‌و ئاماژه‌ی به بڕوا دینییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان کرد و وتی: له ڕووی فه‌رهه‌نگییه‌وه و سنونهتهوه کوردستان توانیه‌تی سه‌ره‌ڕای به ڕۆژ بوون زۆربه‌ی سونه‌ته‌کانی خۆی ده‌ستی پێوه بگرێت و کاریگه‌ریشی له‌م ڕووه‌وه هه‌بووه که جێگه‌ی شانازییه.
ئه‌و زیادی کرد: هه‌موو هه‌ولی خۆم ده‌ده‌م تاکوو هه‌نگاوی باش و زیاتری فه‌رهه‌نگی بهاوێژین و ئه‌وه‌ی له ده‌ستمان بێت کۆتایی ناکه‌ین.
شایانی باشه که جه‌لال قه‌لعه‌شاخانی خه‌ڵکی پارێزگای کوردستانه و حه‌فته‌ی ڕابردوو وه‌ک به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی کوردستان ده‌ستی به کار کرد.
Your Comment