AP ١٣٩٦ گەڵاڕێزان ١٢ ١٧:١٠

نوێنەری هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا:

بەغدا دوای هەڵوەشاندنەوەی ڕیفراندۆم، پێشوازی لە گفتوگۆ دەکات

بەغدا دوای هەڵوەشاندنەوەی ڕیفراندۆم، پێشوازی لە گفتوگۆ دەکات

نوێنەری هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی عێراق وتی: دەوڵەتی ناوەندی لە ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی ڕیفراندۆمەکەی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە گفتوگۆ لە گەڵ هەولێر دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە "الاتجاه پرس"، عەلی عەلاق وێرای ئاماژە بەوەی کە ڕیفراندۆم ڕاپرسینەوەیەک نییە کە بوترێت بە هەڵوەشاندنەوە یان سڕ کردنی کاریگەریی لە سەر هەلومەرجی هەرێمی کوردستان نابێت، وتیشی: ئەو ڕیفراندۆمە جیابوونەوەی هەرێم و دابەشبوونی عێراقی بە دواوەیە.

عەلاق ئاماژەی بەوەش دا: ئەگەر هەرێمی کوردستان دان بەوەدا بنێت کە ڕیفراندۆمەکەی تەنیا ڕاپرسییەک بووە و هیچ گۆڕانکارییەکی لە هەرێم و عێراق بە دواوە نابێت، لە لایەن بەغداوە پێشوازیی لێ دەکرێت و ئەوسا کێشەکانی نێوان هەولێر – بەغدا ئاسانتر چارەسەر دەبێت و لایەنەکانیش دەتوانن پێکەوە گفتوگۆیەکی جیدی دەست پێبکەن.

News Code 14181

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha