به ڕاپۆرتی ئاژانسی ههواڵی مێهر، وهزارهتی پێشمهرگهی ههرێمی کوردستان نووسی: "ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لەوەڵامێکدا بەشێوازێک کە لوتبەرزی و لەخۆباییبوونی پێوەدیارە،
ئهوهش هاتووه که "چەند داواکارییەکی نادەستووریی و نالۆژیکی کردووە کە مەترسی دروست دەکەن لەسەر هەرێمی کوردستان و هاوڵاتیانی، لەگەڵ ئەوەشدا چەند تۆمەتی ناڕەوای لەدژی پێشمەرگە لەخۆگرتووە."
لە ڕاگەیەندراوێکیدا وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمدا دەڵێت: "فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان بەیاننامەیەکی دەرکردووە کە زۆر دوورە لە راستییەوە و تیایدا بانگەشەی گەیشتن بەڕێککەوتنی کردووە لەگەڵ وەفدی هونەریی دانوستانکاری هەرێم، ئەوەی کە هەبووە تەنها گەیاندنی پەیامێک بووە، لەلایەن ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانەوە وەک وەڵامێک لەبەرامبەر دەستپێشخەرییەکەی هەرێم بەراگرتنی شەڕ."
وەزارەتی پێشمەرگە وتووشیەتی: "لەگەڵ ئەوەی هێزی دەستدرێژیکەر بەتۆپ و موشەک کە هەوڵی پێشڕەوی دەدەن و بەکەرەستە سەربازییەکانی ئەمەریکا خۆیان پاراستووە، پێکهاتوون لە هێزەکانی حەشدی شەعبی و سوپای عیراق، ئەوەش پێچەوانەی دەستورە کە تێیدا ڕێگری دەکات لە بەشداریی پێکردنی سوپا لە یەکلایی کردنەوەی کێشە ناوخۆییەکاندا".
جگە لە ڕەتکردنەوەی ڕاگەیەندراوەکەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، وەزارەتی پێشمەرگە جەختی لەوەشکردووەتەوە کە "هێزەکانی هەرێمی کوردستان خۆڕاگرانە لەپێگەکانی خۆیاندا ماونەتەوە، بەڵام دوو دڵ نابن لە بەرگرییکردن لەژیان و بەرژەوەندییە دەستورییە ڕەواکانی ڕۆڵەکانی گەلی کوردستان".
هەروەها وەزارەتی پێشمەرگە جەختی لەسەر ئەوەشکردووەتەوە کە تەنها ڕێگا بۆ چارەسەری کێشەکان دانوستانی سیاسیی نەک هەڕەشە.
فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق دوێنێ ڕایگەیاند که شاندنی وتووێژکاری هەرێم یاری بە کات کردووە و هەرێم بە درێژایی ماوەی گفتوگۆکان هێزەکانی جوڵەپێکردووە و سەنگەری نوێی لێداوە بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی هێزە فیدراڵییەکان و زیانگەیاندن پێیان، بۆیە چیتر ناتوانن بێدەنگبن و ئەرکی خۆیانە پارێزگاری لە هاووڵاتیان و هێزەکانیان بکەن.
Your Comment