به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئه‌مڕۆ له تاران له وڵامی ئه‌م پرسیاره که له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا بۆچوونی خۆی سه‌باره‌ت به به‌رجام ڕاده‌گه‌یه‌نێت، وڵامی ئێران چی ده‌بێت، وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران درێژه به سیاسه‌ته‌کانی خۆی له ناوچه‌که بێ گوێدان به لێدوانی که‌سانی دیکه ده‌دات. هه‌ڵبه‌ت له کاتی خۆی دوای ئه‌وه‌ی که ترامپ بۆچوونی خۆیی ڕاگه‌یاند که ڕوونه ده‌یه‌وێت چی ده‌ڵێت، ئێمه‌ش وڵامێکی گونجاوی پێده‌ده‌ینه‌وه.
ئه‌و زیادی کرد: ڕاستی ئه‌وه‌یه که ناوچه‌که‌ی ئێمه ماوه‌یه‌کی زۆره که له سیاسه‌ته هه‌ڵه‌کانی ئه‌مریکا ئازار ده‌کێشێت و ئێران ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی سه‌قامگیری و دژایه‌تی کردنی تیرۆریسته‌کانه. ئێران درێژه به سیاسته‌تی خۆی له چوارچێوه‌که‌ی خۆی ده‌دات و بۆ وڵاتانی دیکه‌ی جیهانیش ڕاستییه‌کانی ناوچه‌که ئارام ئارام ڕوون ده‌بێته‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران درێژه‌ی دا: ترامپ و هاوڕێکانی له دوای فرۆشتنی چه‌کی زیاتر به ناوچه‌که‌ن، هه‌ر بۆیه له دوای سیاسه‌تی دیاریکراوی خۆیانن که ئه‌مه‌ش ته‌نیا له زه‌ره‌ر و زیانی خۆیان و ئه‌مریکا و ناوچه‌که هیچی دیکه نییه.
شایانی باسه که بڕیار وایه چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا دۆناڵد ترامپ ڕاپۆرتێکی دیکه سه‌باره‌ت به به‌رجام بڵاو بکاته‌وه و ده‌نگۆی ئه‌وه ده‌ڕوات که ئه‌مجاره‌یان پێبه‌ند بوونی ئێران به‌م ڕێککه‌وتنه ناوڤۆکییه واژۆ نه‌کات.
Your Comment