به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له سومریه نیوز، نووسینگه‌ی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق ڕایگه‌یاند که تا کاتێک که ئه‌نجامی ریفراندۆمی هه‌رێمی کوردستان هه‌ڵنه‌وه‌شێته‌وه هیچ دانوستانێک ده‌ست پێ ناکات.
نووسینگه‌ی عه‌بادی نووسیویه‌تی:پاش هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌کانی ڕیفراندۆم ده‌سبه‌جێ دانوستانی جیدی له نێوان هه‌ولیر و به‌غدا ده‌ستپێده‌کات.
هه‌روه‌ها داوا له هه‌ولیر کراوه پێبه‌ند بێت به یاسا و بڕیاره‌کانی دادگه‌ی فیدڕاڵی عێراقه‌وه.
شیاوی ئاماژه‌یه که پیش‌تر به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستان رایانگه‌یاندبوو که به ڕوون بوونه‌وه‌ی ئه‌نجامی ڕیفراندۆم ئاماده‌ی دانوستانی جیدی له‌گه‌ڵ به‌غدان.
Your Comment