به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ماڵپه‌ڕی ئا‌ڵمانیا، ڕێکخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی ڕایگه‌یاند که ئه‌مریکا و بریتانیا و فه‌ڕه‌نسا یاسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان پێشێل ده‌که‌ن و به فرۆشتنی چه‌کی به شێوه‌یه‌کی نایاسایی بوونه‌ته هۆکاری کوژرانی هه‌زاران که‌س له سه‌رتانسه‌ری جیهاندا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته یه‌کێک له‌م بابه‌ته ئاشكرایانه فرۆشتنی چه‌ک به دژبه‌ره‌کانی یه‌مه‌نه که له میانه‌ی دوو ساڵی ڕابردوودا هه‌زاران که‌س به‌م هۆیه‌وه کوژراون.
له‌م ڕاپۆرته‌ی ڕێکخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی که ڕۆژی دووشه‌مه بڵاو بووه‌ته‌وه ئاماژه دراوه که ئه‌مریکا و بریتانیا و فه‌ڕه‌نسا سه‌ره‌کی ترین هۆکاری فرۆشتنی چه‌کی نایاسایی له جیهان دان و به‌م کاره تووشی جه‌نایه‌تی جه‌نگی بوون.
به پێی ناوه‌ڕۆکی ڕاپۆرته‌که ساڵانه نزیک به نیو ملیۆن که‌س له شه‌ڕه چه‌کدارییه‌کان گیانی خۆیان له ده‌ست ده‌ده‌ن و ئه‌مه له حاڵێک دایه که به‌شێکی زۆری ئه‌م چه‌کانه له لایه‌ن ئه‌م سێ وڵاته‌وه بۆ گرووپه چه‌کداره‌کان دابین ده‌کرێت.
له ساڵی ۲۰۱۴ ڕێککه‌وتنێک له نێوان ۱۳۰ وڵاتی جیهان واژۆ کرا که تێیدا ئاماژه کراوه وڵاتانی خاوه‌ن چه‌ک به‌ر له فرۆشتنی چه‌ک ده‌بێت یاسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان له به‌رچاو بگرن.
به تایبه‌ت ئه‌م یاسایه جه‌خت ده‌کات که فرۆشتنی چه‌ک به‌و ناوچانه‌ی که گومانی شه‌ڕ و پێشێل بوونی مافی مرۆڤی تێدا ده‌ڕوات، قه‌ده‌غه‌یه.
Your Comment