بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "المنار"، سەرچاوە سوورییەکان ڕایانگەیاند: هێزی ئاسمانی و تۆپخانەیی سوپای سووریا مۆڵگەکانی تیرۆریستانی داعشی-یان لە نزیکیی گوندەکانی براق نەشمە، جابرییە، ئۆمە توینە لە هاوێری رۆژهەڵاتی حومس کردۆتە ئامانج.
بە پێی ئەو هێرشانە ۲۵ داعشی کە خەریکی ڕاکردن لە عەقیربات بوون، کوژراون.
لە لایەکی دیکەوە سانا لە گەڕانەوەی ژمارێکی زۆر لە دانیشتووانی ناوچە هاوێرییەکانی حەلەب بۆ سەر ماڵ و زێدی خۆیان پاش جێگربوونی باری ئاسایشی ئەو ناوچانە لە لایەن سوپای سووریاوە، هەواڵی دا.
هاوکات سەرچاوە سوورییەکان ئاماژەیان بە ڕەوانەکرانی ئەمبۆڵانس، دەرمان و مادەی خۆراکی بۆ دیرەزور پاش تێکشانی گەمارۆی ئەو شارە کرد.
Your Comment