به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ئه‌لعاله‌م، محه‌مه‌د ئبیراهیم سه‌مه‌ره، پارێزگاری ده‌یره‌زوور له سووریا ڕایگه‌یاند که هێزه‌کانی سوپای سووریا هه‌ر ئێسته له ۱۸ بۆ ۲۰ کیلۆمه‌تری ده‌یره‌زوور دان که داعش له ساڵی ۲۰۱۴وه چه‌ند ناوچه‌یه‌کی ئه‌م شاره‌ی کۆنترۆڵ کردووه.
هه‌روه‌ها ته‌له‌فیزیۆنی سووریا له هه‌واڵێکدا ڕایگه‌یاند که چه‌ندین یه‌کینه‌ی سوپای سووریا ڕۆژی یه‌کشه‌مه بنکه و باره‌گاکانی تیرۆریسته‌کانی داعشیان له ده‌یره‌زوور کرده ئامانج و ڕێگه‌ی پشتیوانی له تیرۆریسته‌کانیان پچڕاند.
شایانی باسه که خه‌ڵکی شاری ده‌یره‌زوور که له باکووری سووریا که له ساڵی ۲۰۱۴وه له لایه‌ن تیرۆریسته‌کانی داعشه‌وه گه‌ماڕۆ دراون، به‌رده‌وام شه‌ڕی داعشیان کردووه و ته‌سلیمی ئه‌ندامانی داعش نه‌بوون.
Your Comment