به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، دوکتور ڕه‌زا مه‌له‌ک زاده، جێگری لێکۆڵینه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران وتی: ئێران له ۴۰ ساڵی ڕابردوودا له کۆنترۆڵی نه‌خۆشییه چڵکی کاری باشی کردووه، ۴۰ ساڵ به‌ر له ئێستا هیوا به ژیان له ئێران ۵۱ ساڵ بوو، به‌ڵام دڵخۆش بوون به ژیان بۆ ۷۶ ساڵ به‌رز بووه‌ته‌وه. هه‌ر ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که له ئێستادا دانیشتوانی ئێران ۵۰ له سه‌د ته‌مه‌نیان له سه‌رووی ۳۰ ساڵه‌وه‌یه.
ئه‌و زیادی کرد: زیاتر له ۸۰ له سه‌دی ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی که ده‌بنه هۆی مردن له نه‌خۆشییه واگیرهکانهوهیه. هه‌ر بۆیه خه‌ڵک ده‌بێت له‌م بابه‌ته به جوانی ئاگادار بکه‌ینه‌وه. نزیک به ۱۰ له سه‌دی خه‌ڵکی ئێران شه‌کره‌یان هه‌یه.
مه‌له‌کی زاده ئاماژه‌ی دا: پیشه‌یی بوون و هه‌ژاریی و نادادپه‌روه‌ری ڕیشه‌ی زۆربه‌ی نه‌خۆشییه‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌یه، به جۆرێک که له ۳۰ له سه‌ده‌وه بۆ ۷۰ له سه‌د به‌رز بووه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها وه‌رزش نه‌کردن و خواردنی ته‌ندروست دوو کێشه‌ی دیکه‌ی ته‌ندروستی له ئێرانه که به‌ڕاستی پێویستیان به‌وه‌یه که له سیاستهکانماندا به وردی ئاوڕیان لێبده‌ینه‌وه.
ئه‌و سه‌باره‌ت به لێکدانه‌وه پزشکییه جیهانییه‌کان ده‌رباره‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین وتی: له‌م لێکۆڵینه‌وه پزشکییانه ۲۲ وڵاتی ناوچه‌که له ساڵی ۱۹۹۰وه خراونه‌ته ژێر چاودێڕی که له ئێستادا سه‌رجه‌م ۶۳۰ ملیۆن شارۆمه‌ندیان هه‌یه.
ئه‌و زیادی کرد: زیاترین هۆی مردنی خه‌ڵکی ئه‌م ناوچه‌ش نه‌خۆشییه‌کانی دڵ، ده‌ماره‌کان، جه‌ڵته‌ی مێشكی، چڵکی سییه‌کان، ڕووداوی هات و چوو، خه‌ساره‌کانی شه‌ڕ، شه‌کره و فیڕکهی ریخۆڵه‌کانه. له ئێران نه‌خۆشییه‌کانی دڵ، جه‌ڵته‌ی مێشک، ڕووداوی هات و چوو، ئاڵزایمر و چڵکی سییه‌کان و شێرپه‌نجه زیاترین هۆکاری مردنی خه‌ڵکن.
ئه‌و جه‌ختی کرد: نه‌خۆشییه‌کانی دڵ و ده‌ماره‌کان یه‌ک له سێ هۆی مردنه‌کان له وڵاتانی ناوچه‌که‌ن، زیاترین جۆری شێرپه‌نجه‌ش له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوڤین شێرپه‌نجه‌ی مه‌مکه‌کان، سییه‌کان و گه‌ده‌یه. له ئێران شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده زیاترین هۆکاری مردن بووه.
مه‌له‌ک زاده ئاماژه‌ی به مردنه‌کان به هۆی خۆکوژیی له ناوچه‌که کرد و وتی: له ساڵی ۲۰۱۵ی زاینی زیاد له ۲۸ هه‌زار که‌س له دانیشتوانی وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین خۆیان کوشتووه که به نسبه‌ت ۲۵ ساڵی ڕابردوو ۱۰۰ له ۱۰۰ زیادی کردووه.
ئه له‌مباره‌وه زیادی کرد: ده‌مارگرژی تاکی له ۲۵ ساڵی ڕابردوو، ۱۵۲ له سه‌د به‌رز بووه‌ته‌وه له حاڵێکدا له ئاستی جیهان ئه‌م ده‌مارگرژییه ۱۸ له سه‌ده. نزیک به ۸۴ له سه‌دی مردنه‌کانی جیهان به هۆی تووڕه‌یی پۆلیس له وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین دایه که دانیشتووه‌کانی ۱۰ له سه‌دی دایشتوانی گۆی زه‌وی پێک ده‌هێنن.
Your Comment